عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «تعوذوا بالله من جَهْدِ البلاء، وَدَرَكِ الشقاء، وسوء القضاء، وشماتة الأعداء». وفي رواية قال سفيان: أشك أني زدت واحدة منها.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەنا بگرن بە خواى گەورە لە : (جهد البلاء، وَدَرَكِ الشقاء، وسوء القضاء، وشماتة الأعداء)*»، لە گێڕانەوەیەکدا سوفیان دەڵێت: گومانم هەیە دانەیەکیانم زیاد کردبێت. *(بەڵا وتاقیکردنەوەى سەخت وناڕەحەت، وقووڵی لێقەومان ومەینەتی، وقەزای بڕیار لەسەر دراوی خراپ، ودڵخۆشبوونی دوژمنان -بەهۆی ناخۆشیەکانەوە-)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە لەو فەرموودانەیە کە پێی دەووترێت -جوامع الکلم-ی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ، واتا چەند وشەیەکی کەمە بەڵام گەلێک واتای مەزنی تێدایە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا پەناى بە خواى گەورە گرت لە چوار شت، ئەگەر بەندە سەلامەت وپارێزراو بوو لەم شتانە ئەوا لە دونیا ودواڕۆژدا سەلامەت دەبێت، وئەمەیە بردنەوەى مەزن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خواى گەورە گرت لە چوار شت، ئەمانەن: (جهد البلاء:بەڵا وتاقیکردنەوەى سەخت وناڕەحەت): واتا ناڕەحەتی وسەختی بەڵا وناخۆشی -پەنا بە خودا-، چونکە بەڵا وتاقیکردنەوە زۆر سەخت وناڕەحەت بوو مرۆڤ ناتوانێت زامنی ئەوە بکات کە ناڕەزایی دەرنەبڕێت بەرامبەر قەدەرەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، بۆیە ئەم ناڕەزایی دەربڕینە دەبێـتە هۆی ئەوەى بەندە لە دونیا ودواڕۆژدا دۆڕاو بێت چونکە ئارامگر نەبوو بەرامبەر قەزا وقەدەرەکانى خواى گەورە. (وَدَرَكِ الشقاء: وقووڵی لێقەومان ومەینەتی): ئەمیش مەینەتی وسەختیەکانى دونیا ودواڕۆژ دەگرێتەوە بە شێوەیەکی گشتی، بەتایبەت ناڕەحەتی دواڕۆژ، چونکە سزا وسەختی قیامەت لە پاشیدا خۆشی نایەت؛ ئەگەر مرۆڤ بچێتە دۆزەخەوە یان سزایەکی سەخت بدرێت بە پێچەوانەى ناڕەحەتیەکانى دونیا کە لە تەمەنێکی کەمدا مرۆڤ ڕۆژێک ئاسوودەیە وڕۆژێکی تر لە سەختی وناڕەحەتیدایە. (وسوء القضاء:وقەزای بڕیار لەسەر دراوی خراپ): واتا قەزا وقەدەرێک حوکمی لەسەر درابێت لەسەر بەندە لە شتێکدا کە پێی ناڕەحەت بێت وئارامگر نەبێت، ئەمەش گشتییە وهەموو کاروبارێکی دونیا دەگرێتەوە لە: ماڵ ومنداڵ وتەندروستی وهاوسەر وهەموو شتێکی تر، وهەروەها سەبارەت بە ڕۆژی قیامەتیش، ولێرەدا مەبەست لە (القضاء:قەزا): ئەوە حوکمەیە خواى گەورە بڕیاری لەسەر داوە ولە هەموو حاڵەتێکدا خێرە بۆ بەندە؛ ئەگەر بەندە ئارامگر بێت هەروەکو فەرمانی پێکراوە لەسەر ئارامگرتن. (وشماتة الأعداء:ودڵخۆشبوونی دوژمنان -بەهۆی ناخۆشیەکانەوە-): ئاسوودە بوونی دوژمن بەهۆی زیانەکان دەبێـتە هۆی ئەوەى ئیماندار دڵتەنگ بێت وکاریگەری لەسەری دەبێت، ئەمیش دوژمنانی ئاین لە پلەی یەکەم دێت، وپاشان دوژمنان لە ڕووی دونیاوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر