عن صفية بنت شيبة رضي الله عنها قالت: «أَوْلَمَ النبي صلى الله عليه وسلم على بعض نسائه بِمُدَّيْنِ من شعير».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە سەفیەی کچی شەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەلیمەى* پێشکەشکرد پاش (هاوسەرگیری لەگەڵ) یەکێک لە خێزانەکانی بە دوو مود** لە جۆ». *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت)، *(مود: مود چارەکێکی صاعە، دوو مود نزیکەى 1500 گرام دەکات)
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری کرد لەگەڵ یەکێک لە دایکانى ئیمانداران، و وەلیمەى* پێشکەشکرد بەهۆی ئەم هاوسەرگیریەوە وخەڵکی داوەتکرد، وەلیمەکە بریتی بوو لە لێنانى دوو مود** لە جۆ؛ جگە لەمە هیچی تری نەبوو پێشکەشی بکات بۆ ئەم داوەتیکردنە، لەگەڵ کەمی ئەوەی لە نێو دەستیدا بوو -صلى اللە علیە وسلم-؛ بەڵام وازی نەهێنا لەم سونەتە -وەلیمە- وپشتگوێی نەخست ئەگەرچیش حاڵ وگوزرەرانى ناڕەحەت بوو -صلى اللە علیە وسلم-، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى وەلیمە ئامادەکردن دروستە ئەگەر بە کەمتر لە سەربڕینی پەزێک بێت، وئەوەى لەبەردەستدایە لە خواردن دەکرێت ببێتە وەلیمە؛ چونکە ئامادەکردنی وەلیمە بە پێی تواناى مرۆڤە. *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت)، *(مود: مود چارەکێکی صاعە، دوو مود نزیکەى 1500 گرام دەکات)