عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: «من السنة إذا تَزَوَّجَ البِكْرَ على الثَّيِّبِ: أقام عندها سبعا ثم قَسَمَ. وإذا تَزَوَّجَ الثَّيِّبَ: أقام عندها ثلاثا ثم قَسَمَ». قال أبو قلابة:" ولو شِئْتُ لَقُلْتُ: إنَّ أَنَسًا رَفَعَهُ إلى النبي صلى الله عليه وسلم ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی)، وئەگەر ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانى)». ئەبو قیلابە دەڵێت: ئەگەر بمەوێت دەڵێم: ئەنەس ئەم فەرموودەیەی ڕاستەوخۆ بەناوى پێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە -صلى اللە علیە وسلم- (واتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم فەرموودەى وتووە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

سونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە، بۆئەوەى دڵنەوایی بدات وتەنهایی وشەرمی لەم مارەیی کردنە نەمێنێت، چونکە یەکەم جارە هاوسەرگیری بکات و وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی) ئەگەر خێزانی تری هەبوو. وئەگەر کەسێک ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە، چونکە کەمتر پێویستی بەو شتانەیە کە پێشووتر باسکرا بە بەراورد لەگەڵ کچ. وئەمیش حوکم وبڕیارێکی دانایانەیە کە لەم فەرموودەیەدا هاتووە، وگێڕەرەوەکان دەڵێن سونەت ئەمەیە کەواتە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمانى لەسەر ئەم شتانە داوە، ئەبو قیلابە دەڵێت: ئەگەر بمەوێت دەڵێم: ئەنەس ئەم فەرموودەیەی ڕاستەوخۆ بەناوى پێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە -صلى اللە علیە وسلم- (واتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم فەرموودەى وتووە)، وئەم فەرموودەیە لە لای من (مرفوع)ە چونکە وشەی (لە سونەت:من السنة)ى تێدایە بە ئاشکرا ئاماژە بۆ (رفع) دەکات. وهەر فەرموودەیەک وشەی ووترا (مرفوع)ە واتە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرموویەتی؛ وهەروەکو وایە گێڕەرەوەکە بڵێت: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر