عن أبي ذر رضي الله عنه مرفوعًا: (ليس من رجل ادَّعَى لغير أبيه -وهو يعلمه- إلا كفر، ومن ادعى ما ليس له، فليس منا وَلَيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ من النار، ومن دعا رجلا بالكفر، أو قال: عدو الله، وليس كذلك، إلا حَارَ عليه).
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەی خۆی لە کاتێکدا بزانێت کە ئەو کەسە باوکیشی نییە؛ ئەوا کوفرى ئەنجامداوە، وئەوەی بانگەشەی خاوەندارێتی شتێک بکات لە کاتێکدا کە خاوەنی ئەو شتە نییە؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا، وئەوەی کەسێک بە کافر بانگ بکات یان پێی بڵێت: ئەی دوژمنی خودا، لە کاتێکدا کەسی بەرامبەر بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا ئەم بانگەشە وتۆمەت هەڵواسینە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئاگاداری وهەڕەشەیەی توندی تێدایە دژ بە هەرکەسێک یەکێک لەم سێ کردەوەیە ئەنجامبدات چ جای هەرسێکیان بەیەکەوە ئەنجامبدات؟ 1/ کەسێک باوکی ڕاستەقینەى بناسێت، وڕەچەڵەکی دووپاتکرابێتەوە، بەڵام ئینکاری لێبکات وخۆی وا دەربخات کە ڕەچەڵەکی نازانێت وبانگەشە بکات بۆ ڕەچەڵەکێکی تر جگە لە ڕەچەڵەکی باوکی ڕاستەقینەى یان بانگەشەی خۆ دانە پاڵ هۆزێکی تر بکات. 2/ کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە خاوەنداری شتێکە لە ڕەچەڵەک یان پارە وماڵ یان مافێک لە مافەکان یان کارێک لە کارەکان یان زانستێک لە زانستەکان یان بە درۆوە بانگەشەی بوونی سیفەتێک بکات لە خۆیدا کە ئەم بانگەشەیە وەکو هەل وەربگرێت بۆ ئەوەى خەڵکی بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئبوون ودووری خۆی ڕاگەیاند لەم جۆرە کەسە، وفەرمانى پێکرد کە شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا چونکە لە ئەهلی دۆزەخ دەبێت. 3/ کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە مسوڵمانێک بووە بە کافر یان جولەکە یان نەسڕانی یان پێی بڵێت: ئەی دوژمنی خودا، ئەگەر مسوڵمانەکە لە ئاینەکەى لای نەدابێت ئەوا ئەم وتانە بۆ کەسەکە دەگەڕێـتەوە چونکە ئەم کەسە خۆی شایەنی ئەم سیفەتە ناشیرینانەیە نەک مسوڵمانێک کە دوورە لە هەموو وتە وکردەوەیەکی خراپ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر