+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ كَانَتْ لَهُ امْرَأَتَانِ فَمَالَ إِلَى إِحْدَاهُمَا، جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَشِقُّهُ مَائِلٌ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد] - [سنن أبي داود: 2133]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە».

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 2133]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە هەركەسێك زیاتر لە ژنێكی هەبێت ودادپەروەر نەبێت لەنێوانیاندا بەپێی توانای، مەبەست لە دادپەروەری: یەكسان بوونە لە نێوانیان لەڕوانگەی خەرجی وماڵ وپۆشاك ومانەوە، ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت كە باسكرا ئەوا سزای لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە نیوەی لاشەی لار دەبێتەوە، ولاربوونەوەی لاشەی سزایەكە لەسەر ستەمكردنی، هەروەكو چۆن لار بوو لە مامەڵەكردنیدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دابەشکردن بە یەکسانی واجبە لەسەر پیاو بەرامبەر خێزانەکانى ئەگەر زیاتر لە یەک ژنی هەبوو، وحەرامە مەیلی هەبێت بۆ لای یەکێکیان دوور لە ئەوانى تر لەو شتانەى تواناى بەسەریدا هەیە؛ وەكو خەرجی ومانەوە ومامەڵەی جوان وبەو شێوەیە.
  2. دابەشکردن بە یەکسانی واجبە؛ وەكو شەو مانەوە وهتد، لەو شتانەی لەژێر توانایدایە، بەڵام ئەو شتانەی لە ژێر دەسەڵاتیدا نییە وەكو خۆشەویستی ولادانی دڵ ئەوا ئەم فەرموودەیە نایگرێتەوە، ئەمیش ئەو مەبەستەیە كە خوای گەورە سەبارەتی دەفەرموێت: ﴿وَلَن تَسْتَطِيعُوا أَن تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ﴾ واتە: ﴿ئێوە ھەرگیز ناتوانن داد پەروەربن لە نێوان ژنەکانتان دا ھەر چەندە سوور بن (ھەوڵ بدەن)﴾.
  3. پاداشت لە جۆری کردەوەیە؛ کاتێک پیاو لاربووەوە ولایدا بەرەو لای ئافرەتێکی ودوورکەوتەوە لە ئافرەتەکەى تری، ئەوا لە ڕۆژی قیامەت دێت لایەکی لاشەی لاربووەتەوە.
  4. مەزنی مافی بەندەکان، ولێبووردەیی تێدا نییە؛ چونکە بنیات نراوە لەسەر نەبوران وماف وەرگرتنەوە -تۆڵە سەندنەوە-.
  5. سوننەتە تەنها یەک ئافرەت بخوازێت، ئەگەر پیاو ترسا لەوەى دادپەروەر نەبێت لە نێوان خێزانەکانى؛ بۆئەوەی تووشی کەموکورتی نەبێت لە دینداریدا، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً﴾ [النساء: 3] واتە: ﴿ئەگەر ترسان لەوەى دادپەوەر نەبن (لە نێوان خێزانەکانتان) ئەوا یەک (ئافرەت بخوازن)﴾.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر