+ -

قال إبراهيم: "كانوا يَضْرِبُونَنا على الشَّهادة والعَهْد ونحن صِغار".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

ئیبراهیمی نەخەعی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: «لێمانیان دەدا لەسەر شایەتیدان وپەیماندان لە کاتێکدا کە منداڵ بووین».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم گێڕانەوەیە لە لایەن ئیبراهیمی نەخەعی کوفیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- کە یەکێکە لە پیاوچاکان وزانایانی تابعین، دەگێڕێتەوە کە هەندێک لە پێشینەکانى ئەم ئومەتە قەدەغەیان دەکرد لەسەر منداڵەکانیان کە پەیمان بدەن بە خەڵکی تر؛ بۆ ئەوەى تووشی شکاندنی پەیمانەکە نەبن کە ئەمەش تاوانە، وهەمان شت سەبارەت بە شایەتیدان بۆ ئەوەى مەسەلەى شایەتیدان لە لایان ئاسان نەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی فەڕەنسی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان