عن جابر رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم : أنه أراد أن يغزو، فقال: «يا معشر المهاجرين والأنصار، إن من إخوانكم قومًا ليس لهم مال، ولا عشيرة، فلْيَضُمَّ أحدكم إليه الرَّجُلَيْنِ أو الثلاثة، فما لأحدنا مِن ظَهْر يَحْمِلُه إلا عُقْبَة كعُقْبَة». يعني: أحدهم، قال: فضَمَمْتُ إليَّ اثنين أو ثلاثة ما لي إلا عُقْبَة كعُقْبَة أحدهم من جَمَلي.
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ویستی غەزایەک (هەڵمەتی ڕزگارکردن) ئەنجامبدات، فەرمووی: «ئەی کۆمەڵی موهاجیرین وئەنساڕەکان، هەندێک کەس لە براکانتان نە موڵکیان هەیە، ونە هۆز (نە خزم وکەسوکار)، بۆیە با یەکێکتان دوو پیاو یان سیان بۆ لای خۆی ببات، هیچ یەکێکمان سواری نییە کە هەڵیبگرێت (مەگەر بە نۆرە نەبێت)**». (جابر) دەڵێت: دوو یان سێ کەسم هێنا بۆ لای خۆم وسواری وشترەکەم دەبووم بە نۆرە لەگەڵ ئەواندا. *(با یەکێکتان پیاوێک یان دووان بۆ لای خۆی ببات*، واتە: بۆئەوەى یارمەتی بدات بە پێی توانا)، **(مەگەر بە نۆرە نەبێت: واتا دوو کەس یان زیاتر وشترێکیان هەیە وماوەیەک لە ڕێگا یەکێکان سواری دەبێت وئەوی تر ڕێدەکات، ماوەیەکی تر بە پێچەوانەوە)
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە هاوەڵان کرد دوو یان سێ کەس بە نۆرە سواری وشترێک بن بۆئەوەى خەڵکی هەموو یەکسان بن لە پشوو وەرگرتن وڕێکردندا؛ بۆئەوەى هەندێک زۆر ماندوو نەبێت وهەندێکی تر بە ئەوپەڕی پشوو وەرگرتنەوە بگات بە کۆتایی سەفەرەکە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر