عن جابر رضي الله عنه قال: أُتِيَ بأبي قُحَافَة والد أبي بكر الصديق رضي الله عنهما ، يوم فتح مكة ورأسه ولحيته كَالثَّغَامَةِ بياضًا. فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «غَيِّرُوا هذا واجْتَنِبوا السَّواد».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەبی قوحافە باوکی ئەبی بەکر -ڕەزای خوایان لێبێت- هێنرا؛ لە ڕۆژی فەتح وڕزگارکردنی مەککە، و(مووی)سەر وڕیشی وەکو (سەغامە:جۆرە دارێکی سپییە) سپی بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە بگۆڕن وخۆتان بە دوور بگرن لە (ڕەنگی) ڕەش».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: ئەبی قوحافە باوکی ئەبی بەکری سدیق -ڕەزای خوایان لێبێت- هێنرا؛ لە ڕۆژی فەتح وڕزگارکردنی مەککە، و(مووی)سەر وڕیشی وەکو (سەغامە:جۆرە دارێکی سپییە) سپی بوو، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم حاڵەوە بینی، فەرمووی: (ئەمە بگۆڕن وخۆتان بە دوور بگرن لە -ڕەنگی- ڕەش)، فەرمانى کرد ڕەنگی سپی بگۆڕن وخۆیان بە دوور بگرن لە بەکارهێنانى ڕەنگی سپی، ڕەنگی ڕەش واتە مرۆڤ گەنج دەبێتەوە وئەمیش پێچەوانەى ئەو فیترەتەیە کە خواى گەورە مرۆڤی لەسەر دروستکردووە، بەڵام بەکارهێنانى ڕەنگەکانى تر وەکو سوور وزەرد وخەنە بە تێکەڵی لەگەڵ بۆیەى کەتەم*؛ ئاساییە، ئەگەر ڕەنگەکە لە ڕەشی لایدا ولە نێوان ڕەش وسوور بوو؛ ئاساییە، ئەوەى نەهی لێکراوە بە یەک ڕەنگ هەمووی ڕەش بێت، ولە گێڕانەوەى (مسلم) دا ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەبوبەکر وعومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- قژیان بۆیە کرد بە کەتەم وخەنە. *(کەتەم: جۆرێکە لە بۆیە وەکو خنە وایە ئەگەر لەگەڵ خەنە تێکەڵ بکرێت ڕەنگی قژ مەیلە وڕەش دیار دەبێت بە تایبەت لە دوورەوە بەڵام لە ڕاستیدا مەیلەو قاوەیی یان سووری تاریکە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر