عَنْ أَبِي العَبَّاسِ سَهْلِ بْنِ سَعِدٍ السَّاعِدِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، دُلَّنِي عَلَى عَمَلٍ إِذَا عَمِلْتُهُ أَحَبَّنِي اللَّهُ وَأَحَبَّنِي النَّاسُ، فَقَالَ:
«ازْهَدْ فِي الدُّنْيَا يُحِبُّكَ اللَّهُ، وَازْهَدْ فِيمَا عِنْدَ النَّاسِ يُحِبُّكَ النَّاسُ».
[قال النووي: حديث حسن] - [رواه ابن ماجه وغيره بأسانيد حسنة] - [الأربعون النووية: 31]
المزيــد ...
لە ئەبی عەباس سەهل کوڕی سەعدی ساعیدییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێنماییم بکە بۆ كردەوەیەك کە ئەگەر ئەنجامی بدەم خودا خۆشی دەوێم و خەڵکیش خۆشیان دەوێم، فەرمووی:
«زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی کە لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت».
[قال النووي: حديث حسن] - [رواه ابن ماجه وغيره بأسانيد حسنة] - [الأربعون النووية - 31]
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کرد کە ڕێنمایی بکات بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر بیکات؛ خودا خۆشی دەوێت و خەڵکیش خۆشیان دەوێت، پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی فەرموو: خودا خۆشی دەوێیت ئەگەر واز لە شتی زیادەی دونیا بهێنیت، و واز لەو شتە بهێنیت کە لە قیامەتدا سوودت پێناگەیەنێت، و واز لەوە بهێنیت کە لەوانەیە زیانی تێدا بێت بۆ دینەکەت، و خەڵکیش خۆشیان دەوێیت ئەگەر واز لەوە بهێنیت کە لە نێو دەستیاندایە لە شتومەكی دونیا؛ چونکە ئەوان بە سروشتی خۆیان دونیایان خۆشدەوێت، و هەرکەسێک لەسەری کێبڕکێیان لەگەڵ بکات؛ ڕقیان لێی دەبێتەوە، و هەرکەسێک بۆ ئەوانی بەجێبهێڵێت؛ خۆشیان دەوێت.