عن عبد الله بن بُسْرٍ الأسلمي رضي الله عنه مرفوعاً: «خير الناس من طَال عُمُرُه، وحَسُنَ عَمَلُهُ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد والدارمي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی بوسرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین خەڵکی ئەو کەسەیە تەمەنی درێژ بێت وکردەوەکانى چاک بێت».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: مرۆڤە هەرچەندە تەمەنی زیاتر بێت ئەوا زیاتر لە خواى گەورە نزیک دەبێتەوە ئەگەر لەسەر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان بەردەوام بێت وخۆی لە خراپە وتاوانەکان بە دوور بگرێت؛ هەتاوەکو تەمەنی زیاتر بێت پەرستنی زیاتر ئەنجامدەدات وئەمیش زیاتر لە خودا نزیکی دەکاتەوە بۆیە خێرترینی خەڵکی ئەوەیە کە هیدایەت دراوە بۆ هەردوویان: تەمەن درێژی وئەنجامدانى کردەوەى چاک. تەمەن درێژی خێر نییە بۆ مرۆڤ ئەگەر کردەوەی چاک ئەنجام نەدات وخودا نەپەرستێت؛ چونکە هەندێک جار تەمەنی مرۆڤ درێژ دەبێت بەڵام ئەمە شەڕ وزیانى لەسەر زیاتر دەکات، هەروەکو لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە: (ووترا: چ کەسێک خێرترینە -باشترینە-؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: « من طال عمره، وحسن عمله » واتە: «کەسێک تەمەنی درێژ بێت وکردەوەکانى چاک بێت»، ووترا: چ کەسێک شەڕترینە -خراپترینە-؟ ئەویش فەرمووی: «من طال عمره وساء عمله» واتە: «ئەوەى تەمەنی درێژ بێت وکردەوەکانى خراپ بێت») [رواه أبو داود والترمذي]، وخواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ خَيْرٌ لِّأَنفُسِهِمْ ۚ إِنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ لِيَزْدَادُوٓا۟ إِثْمًا ۚ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُّهِين} [ال عمران: 178] واتە: {ھەرگیز وا گومان نەبەن ئەوانەی کە بێباوەڕن ئەو مۆڵەت پێدانەی ئێمە بۆ ئەوان چاکە بۆیان بەڕاستی ئێمە مۆڵەتی ئەوان دەدەین بۆ ئەوەی گوناھی زیاتر بکەن وە بۆ ئەوان ھەیە سزایەکی ڕیسواکەر}، ئەو کافرانە خواى گەورە مۆڵەتیان پێدەدات وڕزق وتەندروست باشی وتەمەن درێژی وخێزان وماڵ ومنداڵیان پێدەبەخشێت، ئەمە خێری تێدا نییە بۆیان بەڵکو شەڕ وزیانە بۆیان، پەنا بە خودا، چونکە ئەوان سەرەڕای ئەم نیعمەتانەى خواى گەورە تاوان زیاتر ئەنجامدەدەن، تەیبی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (کاتەکان وەکو سەرمایەی بازرگان وان -بۆ مرۆڤ-، بۆیە پێویستە مرۆڤ لەو شتەدا بازرگانى بکات کە دەیباتەوە، هەرچەندە سەرمایەکە زیاتر بێت ئەوا بردنەوە وقازانجەکە زیاتر دەبێت، هەرکەسێک کردەوە بکات بۆ بەدەستهێنانى سوودێک -بۆ قیامەتی-؛ ئەوا براوەیە، وهەرکەسێک سەرمایەی تیا بچێت -کردەوەکانى چاک نەبێت وکردەوەى خراپ ئەنجامبدات- ؛ ئەوا نایباتەوە وبە دۆڕانێکی ڕوون وئاشکرا تیا دەچێت).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر