عن عامر، قال: سألتُ عَلْقَمةَ: هل كان ابنُ مسعود شَهِدَ مع رسول الله صلى الله عليه وسلم ليلةَ الجنِّ؟ قال: فقال عَلْقَمةُ، أنا سألتُ ابنَ مسعود فقلتُ: هل شَهِدَ أحدٌ منكم مع رسول الله صلى الله عليه وسلم ليلةَ الجنِّ؟ قال: لا، ولكنَّا كنَّا مع رسول الله ذاتَ ليلة ففَقَدْناه فالتمسناه في الأودية والشِّعاب. فقلنا: استُطِير أو اغْتِيل. قال: فبِتْنَا بِشَرِّ ليلة بات بها قومٌ، فلما أصبحْنا إذا هو جاء من قِبَل حِرَاء. قال: فقلنا يا رسول الله فقدْناك فطلبْناك فلم نجدْك، فبِتْنَا بِشَرِّ ليلة بات بها قوم. فقال: «أتاني داعي الجنِّ فذهبتُ معه فقرأتُ عليهم القرآنَ» قال: فانطلقَ بنا فأرانا آثارَهم وآثارَ نِيرانِهم وسألوه الزاد فقال: «لكم كلُّ عظم ذُكر اسمُ الله عليه يقع في أيديكم أوفر ما يكون لحمًا، وكلُّ بَعْرة عَلَفٌ لدوابِّكم» . فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «فلا تسْتَنْجُوا بهما فإنَّهما طعامُ إخوانِكم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عامرەوە دەڵێت: پرسیارم لە عەلقەمە کرد: ئایا ئیبن مەسعود لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە شەوی جنۆکەکاندا (کاتێک گەیشت پێیان)؟ عەلقەمە ووتی: پرسیارم لە ئیبن مەسعود کرد، ووتم: ئایا هیچ یەکێکتان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە شەوی جنۆکەکاندا (کاتێک گەیشت پێیان)؟ ووتی: نەخێر، بەڵام شەوێکیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- بەڵام دیار نەما؛ بە دوایدا گەڕاین لە نێو دۆڵ وگردەکاندا، ووتمان: لەوەیە لە لایەن جنۆکەکانەوە بۆ ئەوێ بردرا بێت یان کوژرا بێت، بۆیە خراپترین شەومان بەسەر برد کە بە سەر خەڵکیدا هاتبێت، کاتێک بەیانیمان بەسەردا هات لە -ئەشکەوتی- حیرائەوە هات، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، دیار نەمایت وبە دوای تۆدا گەڕاین بەڵام تۆمان نەدۆزییەوە، بۆیە خراپترین شەومان بەسەردا هات کە بەسەر خەڵکیدا هاتبێت، فەرمووی: «بانگخوازێک -نێردراوێک- لە جنۆکەکان هات بۆ لام ومنیش ڕۆیشتم لەگەڵیدا وقورئانم بەسەریاندا خوێند»، بۆیە ئێمەی برد وشوێنەواری ئەوان وشوێنەواری ئاگرەکەکەیانی پێمان نیشاندا، و -جنۆکەکان- پرسیاریان (لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) سەبارەت بە قوت وخۆراکیان، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ ئێوەیە هەموو ئێسکێک دەستتان بکەوێت کە ناوى خوداى لەسەر هێنرا بێت؛ گۆشتی لەسەر زیاتر دەبێت، وهەموو پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ -تەپاڵەیەک- خواردنە بۆ ئاژەڵەکانتان»، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆیە تارات بەوانە مەکەن -خۆتان بە ئەوانە پاک مەکەنەوە- چونکە ئەوانە خۆراکی براکانتانن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عامر ئەلشەعبی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- پرسیاری کرد لە عەلقەمە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-، وهەردوویان لە تابیعین، ووتی: ئایا ئیبن مەسعود لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە شەوی جنۆکەکاندا (کاتێک گەیشت پێیان)؟ عەلقەمە پێی ووت: سەبارەت بە ئەمە پرسیارم لە ئیبن مەسعود کرد، ئەویش (ئیبن مەسعود) پێی ووت کە هیچ یەکێکیان لەگەڵی ئامادەى ئەو ڕووداوە نەبوون، بەڵام شەوێکیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لەناکاو دیار نەما وبە دوایدا گەڕان لە نێو دۆڵ وگرد ولەسەر ڕێگاکاندا؛ بەڵام نەیان دۆزیەوە، ترسان لەوەى بە نهێنی کوژرا بێت یان جنۆکەکان ئەویان بردبێت، بۆیە ئەو شەوە زۆر خەفەتبار ودڵتەنگ بوون، وکاتێک بەیانیان بەسەردا هات پێغەمبەریان بینی لە ئاراستەى ئەشکەوتی حیرائەوە هات، پێیان ووت کە ئەو دیار نەما وبە دوایدا گەڕان نەیاندۆزیەوە بۆیە ئەو شەوە زۆر دڵتەنگ وغەمبار بوون، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: بانگخوازێک -نێردراوێک- لە جنۆکەکان هات بۆ لای وئەویش لەگەڵیدا ڕۆیشت بۆئەوەى قورئان بخوێنێت بەسەر جنۆکەکاندا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ هاوەڵاندا ڕۆیشت بۆئەوەى شوێنەواری ئەوان وشوێنەواری ئاگرەکەیان نیشان بدات، وبە هاوەڵانی فەرموو کە جنۆکەکان داوایان لێکرد سەبارەت بە قوت وخۆراکیان، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- بە جنۆکەکانى فەرموو: بۆ ئێوەیە هەموو ئێسکێک دەستتان بکەوێت کە ناوى خوداى لەسەر هێنرا بێت؛ گۆشتی زیاتری لەسەر دەبێت، وهەموو پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ -تەپاڵەیەک- خواردنە بۆ ئاژەڵەکانتان، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئومەتەکەى خۆیان پاک بکەنەوە بە ئێسک وپاشەڕۆی ئاژەڵ؛ چونکە ئەوانە خۆراکی براکانیانن لە جنۆکەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر