1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەگەر سوێند بە خودا بخۆم بە درۆوە لە لام خۆشەویشتتر وباشترە لەوەی کە خوێند بە جگە لە خودا بخۆم بە ڕاستگۆییەوە

عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: "لأن أحلف بالله كاذبًا أحب إليَّ من أن أحلف بغيره صادقًا".

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر سوێند بە خودا بخۆم بە درۆوە لە لام خۆشەویشتتر وباشترە لەوەی کە خوێند بە جگە لە خودا بخۆم بە ڕاستگۆییەوە».

صەحیحە ئیبنو ئەبی شەیبە گێڕاویەتیەوە - عەبدولرەزاق گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سوێند خواردنم بە خودا لە سەر شتێک کە لەوەیە درۆ دەربچێت خۆشەویستترە لە لام لە سوێند خواردنم بە جگە لە خودا لە سەر شتێک کە من ڕاستگۆ بم تێیدا، ئیبن مەسعود سوێند خواردنی بە خودا بە درۆوە بە باشتری زانی؛ چونکە لەم حاڵەتەدا چاکەی تەوحید (یەک خوا پەرستی) وخراپەی درۆ کردنی بۆ هەیە، بەڵام سوێند خواردنی بە جگە لە خودا بە ڕاستگۆییەوە؛ چاکەی ڕاستگۆیی وخراپەی شیرکی بۆ هەیە، وچاکەی تەوحید بەرزترە لە چاکەی ڕاستگۆیی، وخراپەی درۆکردن کەمترە لە خراپەی شیرک (هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە)، وئەم وتەی ئیبن مەسعود بەڵگەیە لە سەر تێگەویشتوویی هاوەڵان سەبارەت بە بنچینەکانی ئاینی ئیسلام ودەبێت مسوڵمان شوێنی ئەوان بکەوێت لە تێگەیشتن لە دەقەکانی قورئان وسونەت؛ چونکە ئەوان قوتابی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوون ولە سەردەستی ئەو پەروەردە بوون.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

18 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
SW Kiswahili السواحيلية