عن حذيفة بن اليمان - رضي الله عنهما- عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «لا تقولوا: ما شاء الله وشاء فلان، ولكن قولوا: ما شاء الله ثم شاء فلان».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت»، بەڵکو بڵێن: «خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نەهی دەکات کە لە نێوان ناوی خوای گەورە وبوونەوەرەکان پیتی (و) بەکاربهێنرێت لە باسکردنی شتەکانی وەکو ویست (مشیئة) وهەندێک شتی تریش، چونکە پیتی (و) دەبێتە هۆی بەراورد کردن ویەکسانکردن لە یادی ئەو کەسەی قسەکە دەبیستێت، ویەکسان کردنی بوونەوەر بە پەروەردگار شیرکە، ودروستە ناوی بوونەوەر لەگەڵ ناوی خوای گەورە بەکاربهێنرێت بەڵام بە مەرجی بە کارهێنانی (پاشان - ثُمَ)، بۆ نمونە بووترێت: خواى گەورە بیەوێت پاشان تۆ بتەوێت (ماشاء الله ثم شئت)، چونکە لێرەدا ناوی بوونەوەر لە پاش ناوی خوای گەورە هاتووە بە بەکارهێنانی پاشان بۆیە دروستە چونکە واتای یەکسانکردن ناگەیەنێت، بەڵام لە هەندێک شتی تردا وەکو سوێند خواردن وسەربڕین ونەزر وهەندێک پەرستنی تر تەنانەت دروست نییە وشەی (پاشان)یش بەکاربهێنرێت چونکە ئەم پەرستنانە تەنها بۆ خوای گەورە ئەنجامدەدرێت، واتا/ نابێت بوترێت: سوێند بە خواى گەورە پاشان بە فڵان کەس، بەڵکو تەنها دەبێت بووترێت: سوێند بە خواى گەورە بە بێ باسکردنی ناوی هیچ کەسێک یان شتێک.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر