عن أبي بكرة رضي الله عنه قال: أخرج النبي صلى الله عليه وسلم ذات يوم الحسن، فصعد به على المنبر، فقال: «ابني هذا سيِّد، ولعلَّ اللهَ أن يُصلحَ به بين فئتين من المسلمين».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەسەنی هێنا بۆ سەر مینەر، وفەرمووی: «ئەم کوڕەم گەورە وسەردارە (سەیدە)، هیوام ئەوەیە خوای گەورە بیکاتە هۆکاری ئاشتبوونەوە لە نێوان دوو کۆمەڵی مسوڵمانان».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەسەنی لە گەڵ خۆی هێنا بۆ مزگەوت لە کاتێکدا حەسەن منداڵێکی بچووک بوو، بۆیە سەری خست بۆ سەر مینبەرەکەى لە مزگەوتەکەیدا، وبە خەڵکی فەرموو کە حەسەنی کوڕی سەید وگەورەیە، وبنچینەى ڕەسن وبەخشندەیە، وسەر بە ڕێزدارترین بنەماڵەیە لەسەر زەویدا، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- حەسەن دەکاتە هۆکاری ئاشتبوونەوە و وەستانی جەنگ ودووبەرەکی لە نێوان دوو کۆمەڵی مسوڵمانان، وبەهۆیەوە هەموو مسوڵمانان یەکدەگرن ودەبن بە یەک دەست. وبێگومان ئەم فەرموودەیە بەڵگەیەکە لە بەڵگەکانى ڕاستی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- کە باسی ڕووداوێک دەکات کە ئەم سەیدە گەورەیە (حەسەنی کوڕی عەلی) هۆکار دەبێت بۆ یەکگرتنەوە وئاشتبوونەوەى دوو کۆمەڵ لە مسوڵمانان ونەهێشتنی دووبەرەکی وناکۆکی لە نێوانیان، وئەمیش ڕوویدا بە دەستبەرداربوونی لە خەلافەت بۆ موعاویە، کە ئەمیش بووە هۆی یەکگرتنەوەى مسوڵمانان، و وەستانی خوێن ڕشتن، وئەم ڕووداوە لە ساڵی کۆمەڵ ڕوویدا (بە -عام الجماعة- ناسراوە) لە ساڵی 40 یان 41 ی کۆچی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر