عن ابن أبي نعم، قال: كنتُ شاهدا لابن عمر، وسأله رجل عن دم البَعُوض، فقال: ممن أنت؟ فقال: من أهل العراق، قال: انظروا إلى هذا، يسألني عن دم البَعُوض، وقد قتلوا ابن النبي صلى الله عليه وسلم، وسمعتُ النبي صلى الله عليه وسلم يقول: «هما رَيْحَانَتاي من الدنيا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن ئەبی نوعمەوە دەڵێت: سەیری ئیبن عومەرم دەکرد کاتێک پیاوێک پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە خوێنی مێشوولە؟ ئەویش (ئیبن عومەر) ووتی: تۆ خەڵکی کوێیت؟ (پیاوەکە) ووتی: خەڵکی عێراقم، (ئیبن عومەر) ووتی: «سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، لەکاتێکدا ئەوان کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، وگوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەوان -حەسەن وحوسەین- ڕەیحانەى منن لە دونیادا».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پیاوێک خەڵکی عێراق پرسیاری لە ئیبن عومەر کرد -ڕەزاى خواى لێبێت-: ئەگەر پیاوێک موحریم بێت -لە حەج وعومرەدا بێت- ئایا دروستە مێرووە بچووکە زیانبەخشەکان بکوژێت وەکو مێشوولە یان نا؟ ئەویش (ئیبن عومەر) گرنگیدانى ئەم پیاوەى بە شتە بێ نرخەکانەوە بەلاوە سەیر بوو، لەکاتێکدا ئەوان تاوانە گەورەکان ئەنجامدەدەن، بۆیە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: (سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، لەکاتێکدا ئەوان کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-): واتا تاوانە گەورەکان ئەنجامدەدەن، ونەوەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان بە تەقوادار وخاوەن وەرەع خۆیان نیشاندەدەن، وپرسیار دەکەن سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە حەسەن وحوسەین فەرموویەیەتی: (ئەوان ڕەیحانەى منن لە دونیادا) واتا: ئەوانە منداڵی منن وبۆنیان دەکەم وماچیان دەکەم، ئەوەندە خۆشەویست وشیرینن لە لای ئەو وەکو بۆنە خۆشەکان وان کە خەڵکی بۆنیان دەکات لە دونیادا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر