عَنْ ‌الزُّبَيْرِ بْنِ الْعَوَّامِ قَالَ:
لَمَّا نَزَلَتْ: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} [التكاثر: 8]، قَالَ الزُّبَيْرُ: يَا رَسُولَ اللهِ، وَأَيُّ النَّعِيمِ نُسْأَلُ عَنْهُ، وَإِنَّمَا هُمَا الْأَسْوَدَانِ التَّمْرُ وَالْمَاءُ؟ قَالَ: «أَمَا إِنَّهُ سَيَكُونُ».

[حسن] - [رواه الترمذي وابن ماجه] - [سنن الترمذي: 3356]
المزيــد ...

لە زوبەیری کوڕی عەوامەوە دەڵێت:
کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».

[حەسەنە] - [رواه الترمذي وابن ماجه] - [سنن الترمذي - 3356]

شیکردنەوە

كاتێك ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ * لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت} ؛ واتا پرسیارتان لێدەكرێت لەسەر ئەو نیعمەتانەی الله پێتانی بەخشی، زوبەیری كوڕی عەوام -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەتیان ؟! لەکاتێکدا ئەو نیعمەتانە شتێكی وا نین كە لێپرسینەوەیان لەسەر بكرێت تەنها خورما وئاون !
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لێپرسینەوەتان لێدەكرێت لەسەر نیعمەتەكان هەرچەندە لەسەر ئەم حاڵەیش بن، چونكە ئەوانە دوو نیعمەتی گەورەن لە نیعمەتەكانی پەروەردگار.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جەختکردنەوە لەسەر شوکر وسوپاسکردنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەسەر نیعمەتەکان.
  2. لەڕۆژی قیامەتدا بەندە لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە نیعمەتەکان ؛ ئەگەر زۆر یان کەم بن.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (57)
زیاتر