+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمنين رَضيَ اللهُ عنها قَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«يُحْشَرُ النَّاسُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حُفَاةً عُرَاةً غُرْلًا» قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ النِّسَاءُ وَالرِّجَالُ جَمِيعًا يَنْظُرُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ؟ قَالَ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «يَا عَائِشَةُ، الْأَمْرُ أَشَدُّ مِنْ أَنْ يَنْظُرَ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2859]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا بە پێی پەتی وڕووتی وخەتەنە نەکراوی حەشر دەکرێن»، (عائیشە دەڵێت): ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا پیاوان وئافرەتان هەموویان سەیری یەکتری دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عائیشە، ڕەوشەکە لەوە ترسناکترە کە ئەوەیان بەلاوە گرنگ بێت سەیری یەکتر بکەن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2859]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسفی هەندێك دیمەنی ڕۆژی قیامەتی كردووە، پاش ئەوەی خەڵكی زیندوو دەكرێتەوە لە گۆڕەكانیان بۆ لێپرسینەوە لە یەك شوێندا كۆ دەكرێنەوە، حاڵیان بەم شێوەیە: پێ پەتین ونەعالیان لە پێدا نیە، وڕووتن وهیچ پۆشاك وشتێكی داپۆشەریان لەبەردا نییە، وخەتەنە نەكراون وەكو ئەو ڕۆژەی دایكیان ئەوانی بووە، كاتێك (دایكی ئیمانداران) عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەی بیست؛ بە سەرسوڕمانیەوە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتان وپیاوان هەموویان سەیری یەکتری دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە بۆی، وفەرمووی: ئەو وەستان وزیندوو كردنەوەیە لە پاش مردن وئەوەی تێیدایە لە ناڕەحەتی؛ ئەمە گرنگترە بە لای خەڵكەوە بۆیە ئاوڕ نادەنەوە بۆ سەیركردنی عەورەتی یەكتر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى ترسناکی وغەم وناڕەحەتیەکانى ڕۆژی قیامەت، ومرۆڤ لەو ڕۆژەدا هیچ شتێک سەرقاڵی ناکات لە لێپرسینەوە وکردەوەکانى.
  2. جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى مرۆڤ تووشی تاوان وگوناهــ دەبێت بەهۆی بێئاگابوونەوە -غەفڵەتەوە-؛ چونکە ئەگەر بیر لە مەزنی ئەو زاتە بکاتەوە کە سەرپێچی فەرمانەکانى کردووە یان سزاكانی ئەوا هێندەی چاوتروکانێکیش بێئاگا نابێت لە یادکردنی وسوپاسکردنی وپەرستنی بە جوانى، بۆیە دەبینی لە ڕۆژی قیامەتدا خەڵکی سەرقاڵن بەخۆیانەوە وسەیری یەکتر ناکەن.
  3. زۆری شەرم وحەیای ئافرەتان لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوەتا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- بە شەرمەوە پرسیاری کرد کاتێک بیستی خەڵکی بە پیاوان وئافرەتانەوە بەڕووتی حەشر دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا.
  4. سیندی دەڵێت: هەموو سەرقاڵە بە حاڵی خۆیەوە ونازانێت براكەی حاڵی چۆنە، خوای گەورە دەفەرموێت: {لِكُلِّ ‌امْرِئٍ ‌مِنْهُمْ ‌يَوْمَئِذٍ ‌شَأْنٌ ‌يُغْنِيهِ} [عبس: 37] {ھەموو یەکێك لەوان لەو ڕۆژەدا سەرقاڵی حاڵی خۆیەتی ونایپەرژێتە سەر كەسی تر}؛ بۆیە هیچ یەكێك ئاوڕ ناداتەوە بۆئەوەی سەیری عەورەتی كەسێكی تر بكات.
  5. خەتەنە كردن؛ لە نێردا: بریتیە لە بڕینی ئەو پێستەی كە سەرەوەی چووكی داپۆشیووە، ولە مێینەدا: بریتیە لە بڕینی ئەو پێستەی كە لە سەرەوەی ئەندامی زاوزێیە ولە پۆپنەی كەڵەشێر دەچێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر