عن ابن عباس رضي الله عنهما مرفوعاً: «إنَّ الرَّحِمَ شِجْنَةٌ آخذةٌ بحُجْزَةِ الرَّحمنِ، يَصِلُ مَن وَصَلَها، ويقطعُ مَن قَطَعَها».
[صحيح] - [رواه أحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەحم (پەیوەندی خزمایەتی) خۆی هەڵواسیوە بە (حوجزەت)ی* خودای میهرەبانەوە (الرحمان)ەوە، وخودا پەیوەندی دەبەستێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت، وپەیوەندی دەپچڕێنێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی ناگەیەنێت». *(حوجزەت: شوێنی بەستن وتوندکردنی ئیزاری خوارەوەیە لە کەمەردا وەکو بۆ نمونە بەنەخوێن بۆ شەرواڵ وقایش بۆ پانتۆڵ، وخودا حوجزەتی هەیە بەڵام نازانین چۆنە ودروست نییە چواندنی بە بوونەوەر ودروستکراوەکان یان لێکدانەوەی واتایەکی تر بۆی یان پەکخستنی واتاکە ڕاستەقینەکەی هاوشێوەى سیفەتەکانى تر)
صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ڕەحم (پەیوەندی خزمایەتی) پەیوەندی هەیە بە خواى گەورە، وناوى ڕەحم لە ناوى خودا (الرحمان)ەوە هاتووە، وئەم فەرموودەیە لە ڕیزی ئەو فەرموودانەیە کە باسی سیفەتەکانى خواى گەورە، کە پێشەوایان باسی ئەوەیان کردووە کە دەبێت بەو شێوەیە وەربگیرێت کە هاتووە، و وەڵامی ئەوانەیان داوەتەوە کە مانا ئاشکراکەی ڕەت دەکەنەوە، (حوجزەت)* لەو سیفەتانەیە کە دەبێت باوەڕمان پێی هەبێت بە بێ لێکدانەوەی چۆنیەتی وبە بێ پەکخستنی واتا ڕاستەقینەکەى وبە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەى وبە بێ چواندنی بە بوونەوەر ودروستکراوەکان، باوەڕمان وایە کە ڕەحم (کە پەیوەندی خزمایەتیە) خۆی هەڵدەواسێت بە حوجزەتی خوداى میهرەبانەوە، وخواى گەورە پەیوەندی دەبەستێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت، وپەیوەندی دەپچڕێنێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی ناگەیەنێت، وئەو کەسەی خواى گەورە پەیوەندی لەگەڵ بپچڕێنێت واتە دوابڕاوە وخێری بۆ نایەت و لەگەڵ دوژمنی خودایە کە شەیتانى نەفرینلێکراوە، وئەگەر هەموو خەڵکی بیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ ببەستن سوودیان بۆی هەبێت ئەوا ئەمە هیچ سوودێکی بۆی نابێت. *(حوجزەت: شوێنی بەستن وتوندکردنی ئیزاری خوارەوەیە لە کەمەردا وەکو بۆ نمونە بەنەخوێن بۆ شەرواڵ وقایش بۆ پانتۆڵ، وخودا حوجزەتی هەیە بەڵام نازانین چۆنە ودروست نییە چواندنی بە بوونەوەر ودروستکراوەکان یان لێکدانەوەی واتایەکی تر بۆی یان پەکخستنی واتاکە ڕاستەقینەکەی هاوشێوەى سیفەتەکانى تر)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر