عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «خَلَقَ اللهُ الخلقَ، فلمَّا فرغَ منه، قامت الرَّحِمُ فأخذت بحَقْو الرَّحمن، فقال له: مَه، قالت: هذا مقامُ العائذِ بك من القَطِيعة، قال: ألَا تَرْضَيْنَ أنْ أصِلَ مَن وصلكِ، وأقطعُ مَن قطعكِ، قالت: بلى يا ربِّ، قال: فذاك». قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : اقرءوا إن شئتم: {فهل عسيتُم إنْ تولَّيتُم أن تُفْسِدوا في الأرض وتُقَطِّعوا أرحامَكم}، وفي رواية للبخاري: فقال الله: (من وصلك وصلته ومن قطعك قطعته).
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودا بوونەوەرەکانى دروستکرد، کاتێک خوڵقاندنیان تەواو بوو، ڕەحم (پەیوەندی خزمایەتی) هەستا وخۆی هەوڵواسی بە (حەقو)*ی خواى میهرەبانەوە (الرحمان)ەوە، خودا فەرمووی: ئەوە چییە؟ (حەقو) ووتی: ئەمە پەناگەی کەسێکە کە پەنا دەگرێت لە پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی، خودا فەرمووی: «ئایا ڕازی دەبیت ئەگەر پەیوەندیم هەبێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی تۆ دەگەیەنێت، وپەیوەندی بپچڕێنم لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی تۆ دەپچڕێنێت»، ووتی: بەڵێ، ئەی پەروەردگار، خودا فەرمووی: «دەی بڕیار بێت ئەوە بۆ تۆ بێت». پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بیخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَهَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن تَوَلَّيۡتُمۡ أَن تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَتُقَطِّعُوٓاْ أَرۡحَامَكُمۡ} واتە: {جا ئایا ئێوە بەتەمان (ئەی ناپاکان) ئەگەر پشت ھەڵبکەن (لە ئیسلام وجیھاد) ولە زەویدا ئاژاوە وخراپە بەرپا بکەن وھەرچی پەیوەندی خزمایەتیە بیپچڕێنن}. ولە گێڕانەوەکەی (بوخاریدا): خودا فەرمووی: «ئەوەى پەیوەندی تۆ بگەیەنێت (پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت) منیش پەیوەندی لەگەڵ دەبێت، وئەوەى پەیوەندی تۆ بچڕێنێت (پەیوەندی خزمایەتی بپچێڕێنێت) منیش پەیوەندی لەگەڵ دەپچڕێنم» *(حەقو: شوێنی بەستن وتوندکردنی ئیزاری خوارەوەیە لە کەمەردا وەکو بۆ نمونە بەنەخوێن بۆ شەرواڵ وقایش بۆ پانتۆڵ، وخودا حەقوی هەیە بەڵام نازانین چۆنە ودروست نییە چواندنی بە بوونەوەر ودروستکراوەکان یان لێکدانەوەی واتایەکی تر بۆی یان پەکخستنی واتاکە ڕاستەقینەکەی هاوشێوەى سیفەتەکانى تر)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

(خودا بوونەوەرەکانى دروستکرد، کاتێک خوڵقاندنیان تەواو بوو): واتا كاتێک تەواو بوو لە دروستکردنی هەموو بوونەوەرەکان ئەمیش بەڵگەیە بۆ ئەوەى کە ئەو ماوەی دروستکردنە دیاریکراو بوو، وهەرچەندە تواناى خواى گەورە هیچ سنوورێکی نییە، هیچ شت وکاروبارێک نابێتە هۆی ئەوەى شت وکاروبارەکانى تر جێبەجێ نەکات لە یەک کاتدا، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دانایی خودا بەو شێوەیە بووە کە ماوەیەک دیاری بکرێت بۆ ئەو دروستکردنانە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە کردەوەکانى خودا پەیوەستە بە ویستی زاتی مەزنیەوە، وهەرکاتێک بیەوێت شتێک ئەنجامبدات ئەنجامی دەدات. ومانای (تەواو بوو) ئەوە نییە کە خودا تەواو هەموو شتێکی دروستکرد وئیتر شتی تر دروست ناکات، بەڵکو دروستکراوەکانى زۆرتر دەبن ماوە دواى ماوە، بەڵام پێشتر زانستی هەبووە سەبارەت بە دروستکردنیان، ولە قەدەردا نووسیویەتی، وپاشان بە پێی ویستی خۆی دروستدەکرێن، بۆیە هیچ شتێک جێبەجێ نابێت مەگەر ئەوانە نەبێت کە پێشتر زانستی سەبارەت هەبووە ولە قەدەردا نووسیویەتی، وپاشان ویستی لەسەر بوونیان هەبووە وهێنراونەتە بوون. (ڕەحم -پەیوەندی خزمایەتی- هەستا وخۆی هەوڵواسی بە -حەقو-*ی خواى میهرەبانەوە (الرحمان)ەوە، خودا فەرمووی: ئەوە چییە؟): ئەم کردەوانە دەخرێنە پاڵ -حەقو- لە هەستان وخۆهەڵواسین و قسەکردن، واتاى ئاشکرای فەرموودەکە وەکو هەقیقەتی خۆی وەردەگرێت، هەرچەندە ڕەحم بە ماناى گەیاندنى پەیوەندی خزمایەتی دێت لە نێو خەڵکیدا، بەڵام توانا ودەسەڵاتی خودا بەوەى مرۆڤ دەیزانێت ناپێورێت، وئەمیش لە ڕیزی ئەو فەرموودانەیە کە باسی سیفەتەکان دەکات، هەروەکو پێشەوایان فەرموویانە بەو شێوەیە دەگێڕدرێتەوە کە هاتووە، و وەڵامی ئەوانەیان داوەتەوە کە ئاماژەکانی ڕەتدەکەنەوە ونەفی لێدەکەن، وماناى ئاشکرای ئەم فەرموودە ئەوە ناگەیەنێت کە خودا جلی ئیزار وچارۆکەى هەیە وەکو ئەو پۆشاکەى کە خەڵکی دەیپۆشن، کە لە پێست ولۆکە وجگە لەمانە دروستدەکرێن، خواى گەورە دەفەرموێت: {لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ} واتە: { ھیچ شتێك بە وێنەی خودا نیە (نە لە زات ونە لەسیفات ونە لە کرداریدا) وئەو بیسەر وبینایە}. (-حەقو- ووتی: ئەمە پەناگەی کەسێکە کە پەنا دەگرێت لە پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی): ئەمە گەورەترین پەناگەیە، وئەوەى پەنا بە خودا بگرێت پەنای بە مەزنترین زات گرتووە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر گەورەیی تاوانى پچڕانی پەیوەندی خزمایەتی، وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی چاکەکارییە بەرامبەر خزمەکان، وهۆکاری زیادبوونی خۆشەویستی ونزیکبوونەوە وهاوکارییە، وهۆکارە بۆ لادانى زیان وئازار لەسەریان، وپێداگیر بوونە لەسەر هێنانى سوودی دونیا ودواڕۆژ بۆیان. (خودا فەرمووی: «ئایا ڕازی دەبیت ئەگەر پەیوەندیم هەبێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی تۆ دەگەیەنێت، وپەیوەندی بپچڕێنم لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی تۆ دەپچڕێنێت»، ووتی: بەڵێ، ئەی پەروەردگار، خودا فەرمووی: «دەی بڕیار بێت ئەوە بۆ تۆ بێت»): ئەوەى پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت؛ خواى گەورە پەیوەندی لەگەڵ ئەو دەگەیەنێت وڕەحمی پێدەکات، وئەوەى خواى گەورە پەیوەندی لەگەڵدا هەبێت ئەوا هەموو خێر وئاسوودەیەکی بۆ دەبێت لە دونیا ودواڕۆژدا، وبێگومان کۆتایی ئەم ڕەحمەتە جێگیربوونە لە نزیک پەروەردگار لە بەهەشتی فیردەوسدا، چونکە سەرەنجامی گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی چوونە بەهەشتە کە لەوێدا بەندە سەیری ڕووی پیرۆزی پەروەردگاری بەخشندە دەکات، وئەوەى پەیوەندی خزمایەتی نەگەیەنێت ئەوا خواى گەورەش پەیوەندی لەگەڵ ئەو دەپچڕێنێت، وئەوەى خودا پەیوەندی لەگەڵ بپچڕێنێت ئەوا دوژمنی خودایە ولەگەڵ شەیتانى دەرکراوی نەفرەتلێکراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر