1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە پەروەردگارم پەیمانی پێدام کە حەفتا هەزار لە ئومەتەکەم بکاتە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزادان، و لەگەڵ هەر هەزارێک لەوانە حەفتا هەزاری تر، وسێ پڕچنگ لە پڕچنگەکانى پەروەردگارم

عن أبي أمامة رضي الله عنه مرفوعاً: «وَعَدَني ربِّي أنْ يُدْخِلَ الجنةَ من أُمَّتي سبعين ألفًا بغير حسابٍ ولا عذابٍ، مع كلِّ ألفٍ سبعون ألفًا، وثلاثُ حَثَيَاتٍ مِن حَثَيَاتِ ربِّي».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەروەردگارم پەیمانی پێدام کە حەفتا هەزار لە ئومەتەکەم بکاتە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزادان، و لەگەڵ هەر هەزارێک لەوانە حەفتا هەزاری تر، وسێ پڕچنگ لە پڕچنگەکانى پەروەردگارم».

صەحیحە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە پەروەردگار -سبحانه وتعالى- پەیمانی ئەوەى پێداوە کە حەفتا هەزار لەم ئومەتە بچنە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزا، وحەفتا هەزار لە گەڵ هەر هەزارێک لەم حەفتا هەزار دەچنە بەهەشتەوە، واتا هەر کەسێک لەم حەفتا هەزارەی سەرەتا حەفتا کەس لەگەڵ خۆی دەباتە بەهەشتەوە، وخواى گەورە بە پڕچنگی پیرۆزی خۆی سێ پڕچنگ لە مسوڵمانانى ئەم ئومەتە دەکاتە بەهەشتەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية