عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «من خَبَّبَ زوجة امْرِئٍ أو مَمْلُوكَهُ فليس مِنَّا».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک هانی ئافرەتێک بدات دژی مێردەکەی یان هانی کۆیلەیەک (بەندەکەیەک) بدات دژی گەورەکەى (خاوەنەکەى)؛ ئەوا لە ئێمە نییە».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک هەوڵبدات نێوان ئافرەتێک ومێردەکەى تێکبدات وهانی ئافرەتەکە بدات دژی مێردەکەى یان بە پێچەوانەوە، ئەگەر ئەم تێکدەرە پیاو بێت یان ئافرەت، ئەمیش بەوەى باسی خراپە وبەدڕەوشتی پیاوەکە بکات یان بە پێچەوانەوە باسی خراپە وبەدڕەوشتی ئافرەتەکە بکات لای مێردەکەى بۆ ئەوەى دژی یەکتر ببنەوە هەتا مێردەکە هەوڵبدات تەڵاقی بدات یان ئافرەتەکە هەوڵبدات لێی جیابێتەوە، یان نێوان کۆیلەیەک (بەندەیەک) وگەورەکەی (خاوەنەکەى) تێکبدات وهەوڵبدات هەندێک کردەوە بکات کە وا بکات ئەم کۆیلەیە یان گەورەکەى بە خراپە مامەڵەی لەگەڵ یەکتر بکەن وهەتا کۆیلەکە هەڵگەدەڕێتەوە ولە گەورەکەى جیا دەبێتەوە؛ لەسەر ئەم کارە چەوتانە هەڕەشەی توند هاتووە وئەمیش بەڵگەیە بۆ ئەوەى کە ئەمانە تاوانى گەورەن بۆیە هەڕەشە وئاگادارکردنەوەیان لەسەر هاتووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر