عن أبي واقد الليثي رضي الله عنه قال: خَرَجْنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم إلى حُنَيْنٍ ونحن حُدَثاءُ عَهْد بكُفْرٍ، وللمشركين سِدْرَةٌ يَعْكُفُون عندَها، ويَنُوطُون بها أسلحتهم، يُقَالُ لها: ذاتُ أَنْوَاطٍ، فمَرَرْنا بسِدْرَةٍ فقلنا: يا رسول الله، اجعل لنا ذاتَ أَنْوَاطٍ كما لهم ذاتُ أَنْواطٍ؛ فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «الله أكبر، إنها السُّنَنُ! قلتم والذي نفسي بيده كما قالت بنو إسرائيل لموسى: {اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ} لتَرْكَبُنَ سُنَنَ من كان قَبْلَكم».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی واقیدی لەیسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچووین بەرەو حونەین لە کاتێکدا بەم دواییانە وازمان لە کوفر هێنابوو، وموشریکەکان دارێکیان هەبوو کە لە لای دارەکە پەرستنیان ئەنجامدەدا، وچەکەکانیان بە دارەکەوە هەڵدەواسی، دارەکە ناوى (ذات أنواط) بوو. ئێمە بە لای دارەکەدا تێپەڕ بووین، و ووتمان: «ئەی پێغەمبەری خودا، بۆ ئێمەش دارێکی (ذات أنواط) دابنێ، هەروەکو ئەوان»، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «الله أکبر، ئەوە ڕێبازەکانە! سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە ئەوەتان ووت کە نەوەکانى ئیسرائیل بە موسایان ووت: {اجْعَل لَّنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ ۚ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ}[البقرة: 138]، واته: {ئەی موسا تۆیش خوایەك بۆ ئێمە بڕیار بدە وبتێكمان بۆ دابنێ لەسەر شێوەی گوێرەكەیەك هەروەكو چۆن ئەو قەومە بتیان هەیە ودەیپەرستن با ئێمەش بیپەرستین، موسا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: بەڕاستی ئێوە قەومێكی زۆر نەزان و نەفامن لە دوای ئەو هەموو موعجیزە گەورانە داوای ئەوە دەكەن كە گوێرەكەیەك بپەرستن}، ئێوە شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبو واقیدی لەیسی -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ڕووداوێکی سەیر وپڕ لە ئامۆژگاری دەکات، هاوەڵان لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەشکرکێشیەکیان ئەنجامدا بۆ ڕزگارکردنی تیرەی هوازن، بەهۆی ئەوەى ئەم هاوەڵانەى لەم لەشکرکێشیەدا بەشداریانکرد تازە مسوڵمان بوون؛ بۆیە هەندێک شت سەبارەت بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە لە لایان شاراوە بوو لە ڕوانگەی ئاینی ئیسلامەوە. کاتێک بینیان کە موشریکەکان داواى بەرەکەت دەکەن بەهۆی دارێکەوە؛ بۆیە ئەمانیش داوایان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە وەکو ئەوان دارێکیان بۆ دابنێت. ئەم داواکردنەیان لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەیر بوو، بۆیە فەرمووی: (الله أکبر)، ئەمیش وەکو ئینکاریەک لەو قسەیان وبە گەورەدانانى خودا وسەرسوڕمانی لەو قسەیان، پێیانی فەرموو کە ئەم قسەیە وەکو قسەی نەوەکانى ئیسرائیلە کاتێک بینیان خەڵکانێک بت ئەپەرستن ووتیان بە موسا -علیه السلام-: {اجْعَل لَّنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ}[البقرة: 138]، واته: {ئەی موسا تۆیش خوایەك بۆ ئێمە بڕیار بدە وبتێكمان بۆ دابنێ لەسەر شێوەی گوێرەكەیەك هەروەكو چۆن ئەو قەومە بتیان هەیە ودەیپەرستن با ئێمەش بیپەرستین}، وئەم قسەیە شوێنکەوتنی ڕێبازی ئەوانە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى دا کە ئەم ئومەتە شوێنی ڕێبازی جولەکە ونەسڕانیەکان دەکەوێت، ولاسایی کردەوەکانیان دەکاتەوە، وهەواڵدانەکەى لە ڕوانگەی ڕەخنە وهەڕەشە وئاگادارکردنەوەی مسوڵمانانە لە وتنی ئەو جۆرە قسانە یان هەر قسە وکردەوەیەکی تر کە لاسایی کردنەوەى موشریک وبێباوەڕەکانى تێدا بێت بە تایبەت لە ڕوانگەى عەقیدە (بیروباوەڕ) وپەرستن وڕەوشت ومامەڵە وداب ونەریتەکان؛ ئەگەر لەمانەدا نەبێت ئەوا دروستە لە بوارێک لاساییان بکرێتەوە وەکو داهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا کە سوودی بە مرۆڤەکان دەگەیەنێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری غوجاراتی داری قیرغیزی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر