عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «بين النفختين أربعون» قالوا: يا أبا هريرة أربعون يومًا؟ قال: أَبَيْتُ. قالوا: أربعون سنة؟ قال: أَبَيْتُ. قالوا: أربعون شهرا؟ قال: أَبَيْتُ. «ويَبْلَى كل شيء من الإنسان إلا عَجْبُ الذَّنَب، فيه يُرَكَّبُ الخلق، ثم يُنْزِلُ الله من السماء ماء فَيَنْبُتُونَ كما يَنْبُتُ الْبَقْلُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە نێوان دوو فووکردنەکە (بە کەڕەنادا) چل هەیە»، ووتیان: ئەی ئەبو هورەیرە چل ڕۆژ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، ووتیان: چل ساڵ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، ووتیان: چل مانگ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم. (پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) فەرمووی: «هەموو شوێنێکی مرۆڤ لەناودەچێت (دەڕزێت) جگە لە ئێسکی کلێنچکە (عجب الذنب) نەبێت، لەم بەشەوە (خودا) هەموو لاشەکە دروستدەکاتەوە، پاشان خودا لە ئاسمانەوە ئاوێک دەبارێنێت؛ (بوونەوەرەکان) دەڕوێن هەروەکو چۆن (ڕووەکێکی سەوز) دەڕوێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبی هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگڕێتەوە کە گوێی لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە باسی ماوەى نێوان فووی یەکەم (بە کەڕەنادا) کە دەبێتە هۆی ئەوەى هەموو خەڵکی بمرن و فووی دووەم (بە کەڕەنادا) کە دەبێتە هۆی ئەوەى هەموو خەڵکی زیندوو بنەوە چل هەیە، ئەبو هوریرە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ماوەى ئەو چلە نێوان ئەو دوو فووکردنە؟ ئایا مەبەستی چل ڕۆژ یان مانگ یان ساڵە؟، بەڵام ئەو نەیتوانی وەڵام بداتەوە چونکە دڵنیا نەبوو وهیچ شتێکی لە پێغەمبەرەوە نەبیست -صلى اللە علیە وسلم- لەو بارەیەوە، وپاشان -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە هەموو شوێنێکی مرۆڤ لەناودەچێت (دەڕزێت) جگە لە ئێسکی کلێنچکە (عجب الذنب) نەبێت، لەم بەشەوە (خودا) هەموو لاشەکە دروستدەکاتەوە، پاشان خودا لە ئاسمانەوە ئاوێکی زۆر (بارانێکی زۆر) دەبارێنێت وەکو مەنی پیاو وایە؛ (بوونەوەرەکان) دەڕوێن هەروەکو چۆن (ڕووەکێکی سەوز) دەڕوێت، وپاشان خەڵکی دەوەستن بۆ لێپرسینەوە لە پێش پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکان -سبحانه وتعالى-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر