پۆلێنکردن: عەقیدە (بیروباوەڕ) . . .
+ -

عَنِ المُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لاَ يَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي ظَاهِرِينَ، حَتَّى يَأْتِيَهُمْ أَمْرُ اللَّهِ وَهُمْ ظَاهِرُونَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 7311]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موغیرەی كوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هێشتا كۆمەڵێك لە ئومەتەكەم سەرفراز وسەركەوتوون؛ هەتاوەكو فەرمانی الله یان بۆ دێت وئەوانیش هەر سەرفرازن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 7311]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هێشتا كۆمەڵێك لە ئومەتەكەی سەرفراز وسەركەوتوون بەسەر خەڵكی تردا، زاڵن بەسەر سەرپێچیكاران، ولە سەر ئەم حاڵەن هەتاوەكو فەرمانی الله دێت وڕۆحیان دەكێشێت لە كۆتا ساتەكانی دونیا پێش ڕوودانی قیامەت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. موعجیزەیەكی ڕوونی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە حەمد وستایش بۆ الله ئەم وەسف وسیفەتە هەیە لە نێو ئومەتدا هەتاوەكو ئێستا، وهێشتا بەردەوامە هەتاوەكو فەرمانی الله دێت هەروەكو لە فەرموودەكەدا باسكراوە.
  2. فەزڵ وپاداشتی جێگیر بوون لەسەر هەق وڕاستی وكردەوەپێكردنی، وهاندان بۆ پابەند بوون پێوەی.
  3. سەركەوتنی ئاین دوو جۆرە یان بە بەڵگە وڕوونكردنەوەیە، یان بە هێز ودەسەڵاتە، وسەركەوتن بە بەڵگە وڕوونكردنەوە هەر دەمێنێت چونكە؛ بەڵگەی ئیسلام قورئانە، وسەركەوتوو وزاڵە بەسەر هەموو ئەوانی تردا، بەڵام جۆری دووەم لە سەركەوتن، سەركەوتنە بە هێز ودەسەڵات ئەمە بە پێی ئیمان وپێبەخشینی دەسەڵاتە لەسەر زەویدا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان