عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «الإيمانُ يمانٍ والحِكمةُ يمانِيَة، وأَجد نَفَسَ الرحمن من قِبَل اليمن، أَلَا إنَّ الكفرَ والفسوقَ وقسوةَ القلب في الفَدَّادين أصحاب المَعِز والوَبَر».
[صحيح] - [رواه أحمد والطبراني]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمان -باوەڕ- یەمانە وحیکمەت -دانایی- یەمانیە، هەناسەی الرحمان* لە ئاراستەى یەمەنەوەیە، کوفر وفاسقێتی ودڵ ڕەقی لە نێو ئەوانەدایە کە دەنگێکی بەرزی ناخۆشیان هەیە ئەوانەى خاوەن بزن و وشترەکانن -کۆیان دەکەنەوە وزۆریان دەکەن-». *(الرحمان -ئەلرەحمان-: ناوێکی خواى گەورەیە بە ماناى بە بەزەیی وبە ڕەحم)
صەحیحە - طەبەرانی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (ئیمان -باوەڕ- یەمانە وحیکمەت -دانایی- یەمانیە): زانایان ڕای جیاوازیان هەیە سەبارەت بە ئەم فەرموودەیە، ووتراوە: ماناى -ئیمان یەمانە- ئەوەیە کە مەککە بە ئیمان -باوەڕ- وەسفکراوە چونکە دەکەوێتە لای ڕاستی مەدینەوە -یمین ی مەدینەوە-. ووتراوە: مەبەست ئەوەیە مەککە ومەدینە بە ئیمان -باوەڕ- وەسفکراون چونکە دەکەونە لای ڕاستی -یمین-ی شامەوە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم وتەى فەرموو کاتێک لە تەبوک بوو، ووتراوە: مەبەست لە ئەنساڕە -پشتیوانانە- چونکە لە بچینەدا خەڵکی یەمەنن، و وەسفکردنیان بە ئیمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە بنچینە بوون لە سەرخستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وهیچ ڕێگرییەک نییە لە لێکدانەوەى فەرموودەکە لەسەر بنچینەى ئەو واتای ڕووکەش وئاشکرایە، ووتراوە: ئەم فەرموودەیە فەزڵ وپلەپایەی خەڵکی یەمەن دەردەخات بەسەر ئەوانى ترەوە لە خەڵکی ڕۆژهەڵات، وهۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ملکەچی ئیمان -باوەڕ- بوون بە هیچ ناڕەحەتیەک لەسەر مسوڵمانان بە پێچەوانەى خەڵکانى ڕۆژهەڵات وئەوانى تر، ئەمیش مانای ئەوە نییە کە مسوڵمانانى شوێنەکانى تر ئەم وەسفەیان تێدا نییە، یان مەبەست لە خەڵکی یەمەنە لەو کاتەدا نەک لە هەموو سەردەمێکدا؛ چونکە ڕستەکە ئاماژە بۆ ئەوە ناکات، ومەبەست لە حیکمەت -دانایی- ئەو زانستەیە کە بەهۆیەوە مرۆڤ پەروەردگاری دەناسێت. (هەناسەی الرحمان* لە ئاراستەى یەمەنەوەیە): واتا من تووشی ناڕەحەتی وسەختی وغەمباری بووم لە لایەن خەڵکی مەککەوە، خواى گەورە منی سەرخست بەهۆی یارمەتی ئەنساڕەکانەوە کە خەڵکی مەدینەن ولە بنچینەدا خەڵکی یەمەنن، بۆیە ئەم فەرموودەیە لەو فەرموودانە نییە کە وەسفی سیفەتی خواى گەورەی بکات. (کوفر وفاسقێتی ودڵ ڕەقی لە نێو ئەوانەدایە کە دەنگێکی بەرزی ناخۆشیان هەیە ئەوانەى خاوەن بزن و وشترەکانن -کۆیان دەکەنەوە وزۆریان دەکەن-): واتا کوفر وفاسقێتی ودڵ ڕەقی لەوانەوەیە کە وشتر وسامان زۆر دەکەن وکۆی دەکەنەوە ودەنگیان بەرز دەکەنەوە لە کاتێکی کێڵان وخەریک بوون بە ئاژەڵەکانەوە، بەڵام ئەوانەى مەڕوماڵات بەخێو دەکەن؛ بەزۆری لەسەرخۆن، چونکە ئەوانەى وشتر وئەسپ بەخێو دەکەن زۆرجار لە سیفەتیان ئەوەیە کە ڕەقن وتوندن. *(الرحمان -ئەلرەحمان-: ناوێکی خواى گەورەیە بە ماناى بە بەزەیی وبە ڕەحم)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر