عن أبي هريرة رضي الله عنه روايةً قال: «للهِ تسعةٌ وتسعون اسمًا، مائةً إلَّا واحدًا، لا يحفظُها أحدٌ إلَّا دخل الجنةَ، وهو وِترٌ يحبُّ الوِتر».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودا نەوەد ونۆ ناوی هەیە، هەرکەسێک لەبەریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە، وخودا تاکە (ویترە) وتاکی خۆشدەوێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
خوداى گەورە نەوەد ونۆ ناوی هەیە هەرکەسێک لەبەریان بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، ووتراوە: ماناى لەبەرکردن ئەوەیش دەگرێتەوە کە باوەڕی بەم ناوانە هەبێت وکردەوە بە ئاماژەکانی ئەم ناوانە بکات، وگوێڕایەڵ بێت بە پێی ئاماژەی هەرناوێک لەم ناوە پیرۆزانە، ونزا بکات بە وتنەى ئەم ناوە مەزنانە، ولەم فەرموودە ئاماژە بەوە کراوە کە نەوەد ونۆ ناو هەیە لە وقورئان وسونەتدا بە دەق هاتووە، ماناى ئەوە نییە خودا ناوى تری نییە جگە لەم ژمارەیەی کە باسکراوە بەڵکو ئەم ناوانە باسکراوە چونکە بەناوبانگترین ناون و واتاکانیان ڕوونن، وئەمیش وەکو بۆ نمونە ووتنی: زەید سەید درهەمی داناوە بۆ خێرکردن، ماناى ئەوە نییە کە درهەمی تری نییە جگە لەو بڕەیە، بەڵکو ماناى ئەوەیە ئەوەندەی داناوە بۆ خێرکردن، وبەڵگەش بۆ ئەم شیکردنەوەیە فەرموودەی ئیبن مەسعودە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ( «أسألك بكل اسم هو لك، سميت به نفسك، أو أنزلته في كتابك، أو علمته أحدا من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك») واتە: (داوات لێدەکەم بە هەمو ناوێکت، کە ناوت لە زاتی مەزنی خۆت ناوە، یان لە کتێبەکەتدا داتبەزاندووە، یان فێری یەکێک لە بوونەوەرەکانت کردووە، یان لە زانستی غەیبدا -نەبینراودا- لای خۆت پاراستووتە)، ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە خودا هەندێک ناوی هەیە لە کتێبەکەیدا داینەبەزاندووە ولای خۆیەتی وبوونەوەرەکان نایزانن. هەروەها -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (وخودا تاکە -ویترە-): واتا خودا تاکە وهیچ هاوەڵ وشەریکێکی نییە. (وتاکی خۆشدەوێت): واتا فەزڵی بە تاک بەخشیووە چونکە خۆشی دەوێت بۆیە زۆربەى پەرستنەکان ودروستکراوەکان تاکن بۆ نمونە پێنج نوێژی فەرز، وحەوت جار تەواف کردن بە دەوری کەعبەدا، وزۆر کردەوە هەیە کە سونەتە سێ جار ئەنجامبدرێت، ودروستکردنی حەوت ئاسمان وحەوت زەوی وڕۆژەکانى هەفتە حەوتن وجگە لەمانەش.