عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ كَانَتْ لَهُ مَظْلَمَةٌ لِأَخِيهِ مِنْ عِرْضِهِ أَوْ شَيْءٍ فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهُ اليَوْمَ، قَبْلَ أَلا يَكُونَ دِينَارٌ وَلاَ دِرْهَمٌ، إِنْ كَانَ لَهُ عَمَلٌ صَالِحٌ أُخِذَ مِنْهُ بِقَدْرِ مَظْلَمَتِهِ، وَإِلَمْ تَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ صَاحِبِهِ فَحُمِلَ عَلَيْهِ».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 2449]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک ستەمێکی لە برایەکی کردووە، لە کەسایەتی یان هەرشتێکی تر؛ ئەوا با داواى گەردن ئازایی (داواى لێبووردنی) لێبکات ئەمڕۆ پێش ئەوەى (ڕۆژێک بێت) دینار ودرهەمی تێدا نەبێت، ئەگەر (ستەمکارەکە) کردەوەى چاکی هەبوو؛ (ستەملێکراوەکە) بە پێی ستەمەکەى کردەوەکانى لێوەردەگرێت، ئەگەر کردەوەى چاکەى نەبوو؛ لە کردەوە خراپەکانی هاوڕێکەى (ستەملێکراوەکە) وەردەگیرێت ودەکرێتە گەردنی».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 2449]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە هەرکەسێک كە ستەمێکی لە برایەکی مسوڵمانی کردووە؛ لە کەسایەتی یان لە پارە وسامانی یان لە خوێنی، ئەوا با داواى گەردن ئازایی وداواى لێبووردنی لێبکات هەتاوەكو لە دونیادا ماوە، پێش ئەوەى ڕۆژی قیامەت بێت كە دینار ودرهەمی زیو سوودی تێدا نەبێت بۆئەوەی بیدات بە ستەمكار وگەردنی پێ ئازاد بكات، تۆڵەسەندنەوە لەو ڕۆژەدا بە چاكە وخراپەیە؛ ستەملێكراو لە چاكەكانی ستەمكار دەبات بە پێی ستەمكردنەكەی، ئەگەر ستەمكار چاكەی نەبوو ئەوا لە خراپەكانی ستەملێكراوەكە دەهێنرێت ودەخرێتە ئەستۆی ستەمكار بە پێی ستەمەكەی.