عن جرير بن عبد الله رضي الله عنه مرفوعاً: «مَنْ لا يَرْحَمِ النَّاسَ لا يَرْحَمْهُ اللهُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەش ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
ئەوەی ڕەحم بە خەڵکی نەکات ئەوا خوای گەورەش ڕەحم بە ئەو ناکات، ومەبەست لە خەڵکی: ئەوانەی کە ئەهلن وشایەنی ئەوەن بۆ ئەوەی بە ڕەحم بیت بەرامبەریان لە ئیمانداران وئەهلی زیمە وهاوشێوەکانیان (ئەوانەی کە لە سەنگەری شەڕ وڕقایەتی ودوژمنایەتی نین بەرامبەر ئیسلام ومسوڵمانان)، بەڵام ئەو کافرانەی کە لە سەنگەری شەڕ ودوژمنیدان بەرامبەر ئیسلام ومسوڵمانان ئەوا ڕەحمیان پێ ناکرێت بەڵکو ئەگەر پێویست بکات ئەوا دەکوژرێن (وەکو لە گۆڕەپانی جەنگدا یان کافرێک دژایەتی ئیسلام بکات ودەمدرێژی بکاتە سەر پیرۆزییەکان)، خوای گەورە لە وەسفی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی دەفەرموێت: (أشداء على الكفار رحماء بينهم) [سورة الفتح:29]. واتە: (توند وبەزەبر وهێزن بەرامبەر کافرەکان بەڵام لە نێو خۆیاندا بە ڕەحم وبە بەزەیین).