عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قَبَّلَ النبيُّ صلى الله عليه وسلم الحسنَ بنَ عليٍّ رضي الله عنهما ، وعنده الأَقْرَعُ بنُ حَابِسٍ، فقال الأَقْرَعُ: إنَّ لي عَشَرَةً من الوَلَدِ ما قَبَّلْتُ مِنْهُمْ أَحَدًا، فَنَظَرَ إليهِ رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم فقال: «مَنْ لَا يَرْحَم لَا يُرْحَمُ!».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی حەسەنی کوڕی عەلی کرد -ڕەزای خوایان لێبێت-، وئەقرەعی کوڕی حابیسی لە لابوو، ئەقرەع ووتی: دە کوڕم هەیە هەرگیز ماچی کەسیانم نەکردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد وفەرمووی: «هەرکەسێک ڕەحم نەکات، ڕەحمی لێناکرێت!».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماچی حەسەنی کوڕی عەلی کرد -ڕەزای خوایان لێبێت-، وئەقرەعی کوڕی حابیسی تەمیمی لە لابوو، ئەقرەع ووتی: دە کوڕم هەیە هەرگیز ماچی کەسیانم نەکردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد وفەرمووی: (هەرکەسێک ڕەحم نەکات، ڕەحمی لێناکرێت!)، ولە گێڕانەوەیەکدا: (من چی دەتوانم بکەم ئەگەر خواى گەورە ڕەحمی -بەزەیی- لە دڵتدا دەرهێنا بێت)؛ واتا من ناتوانم هیچ بکەم ئەگەر خواى گەورە سۆز وڕەحمەت وبەزەیی بە دانایی وحیکمەتی خۆی لە دڵت دەرهێنا بێت؟ ئایا من دەتوانم بیگەڕێنمەوە؟

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر