عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرًا أو ليصْمُت، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليُكْرِم جارَه، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضَيْفَه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبوهورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- چەند بنچینەیەکی کۆمەڵایەتی گشتی دەگێڕێتەوە، کە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە): ئەمە ڕستەیەکی مەرجییە، وەڵامەکەی (ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت): ومەبەست لەم شێوازی وتنی ئامۆژگاریە بۆ هاندان وئاگادار کردنەوەیە لە سەر وتنی قسەی خێر یان بێدەنگ بوون، هەروەکو ئەوە وایە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووبێتی: ئەگەر باوەڕت بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە ئەوا قسەی خێر بڵێ یان بێدەنگ بە. (با قسەیەکی خێر بکات): وەکو بۆ نمونە ئەگەر قسەیەک بکات کە قسەکە لە خۆیدا خێر نەبێت بەڵام چونکە دەبێتە هۆی هێنانی خۆشی بۆ ئەو کەسانەی دانیشتوون، ئەوا ئەمە قسە دەبێتە هۆی هێنانی خۆشەویستی ویەکگرتن لە نێوان دانیشتووەکان ولابردنی غەم وخەفەتی سەر دڵەکان. (یان بێدەنگ بێت): واتە: هیچ قسەیەک نەکات. (ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت): واتە: دراوسێ ماڵەکەی، ئەوەی دیارە واتاکە گشتییە کە دراوسێی دوکان وجۆرەکانی تری دراوسێیش دەگرێتەوە، بەڵام زیاتر دووپات لە سەر یەکەمیان کراوەتەوە کە دراوسێ ماڵە، هەتا دراوسێکە نزیکتر بێت لە ماڵتەوە ئەوا مافی زیاترە لە سەرت. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ڕێزلێنانی کردووە کە فەرمووی: (ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت): ونەیفەرمووە کە پارەی پێ ببەخشیت یان خێری پێبکات بە جل وشتی تر، هەرشتێک لە شەریعەتدا بە ڕەهایی (مطلق)ی باسکرا بێت لە شەریعەتدا ئەوا لێرەدا پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەر نەریتی ئەو ناوچەیە. بۆیە ڕێزگرتن شێوەیەکی دیاریکراوی نیە بەڵکو بە گوێرەی دیاریکردنی خەڵکیە، ولە دراوسێیەکەوە بۆ دراوسێیەکی تر دەگۆڕێت، لەوەیە دراوسێیەکی هەژارت ڕێزگرتن لێی بە پێ بەخشین ویارمەتیدانی بێت وەکو دابینکردنی خواردن وجل وشتی تر، ودراوسێ دەوڵەمەندەکەت ڕێزگرتنی دەبێت بە شێوەیەکی تر بێت، ودراوسێیەک کە خراپ بێت لەوەیە پێویست بێت کەمتر ڕێزی لێبگرێت وەکو دراوسێیەکی ترت کە بەڕێزە. (دراوسێ) ئەوەیە کە لە تەنیشتەوەیە، یان لە بازاڕدا هاوبەش وهاو دوکانتە، یان لەوەیە بەرامبەر بێت وئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەریتی خەڵکی وناوچەکە. وسەبارەت بەوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت): میوان ئەوەیە کە لات دەمێنێتەوە وەکو کەسێک کە لە سەفەردا بێت، ئەمە میوانە پێویستە ڕێزی لێبگیرێت. هەندێک لە زانایان -ڕەحمەتی خوایان لێبێت- دەڵێن: میوانداری پێویستە (واجبە) ئەگەر لە گوندێک یان شارێکی بچووکدا بوو، بەڵام لە شارە گەورەکان ئەوا پێویست (واجب) نیە چونکە چێشتخانە وهۆتێلی تێدایە، بەڵام لە گوندەکاندا مرۆڤ پێویستی بە شوێنێکە لێی بمێنێتەوە، بەڵام واتای فەرموودەکە گشتیە: (با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاگادارکردنەوە لە بەڵا وکارەساتەکانی زمان، وپێویستە مرۆڤ بیربکاتەوە لەو قسانەی کە دەیەوێت بیڵێت.
  2. واجب بوونی بێدەنگ بوون مەگەر لە وتەیەک نەبێت کە خێر هەبێت لە وتنی.
  3. ناساندنی مافی دراوسێ، وئامۆژگاری کردن بە پاراستنی هاوماڵی بوونی وهەروەها ڕێزگرتنی.
  4. فەرمان بە ڕێزگرتن لە دراوسێ، کە ئەمە لە ئادابەکانی ئیسلامە وڕەوشتی پێغەمبەرانە.
  5. ئاینی ئیسلام ئاینی خۆشەویستی ونزیک بوونەوە وناساندنە جیاواز لە ئاینەکانی تر.
  6. باوەڕبوون بە خوای گەورە وڕۆژی دوایی بنچینەی هەموو خێرێکە، و وا لە مرۆڤ دەکات کە هەست بە چاودێری وترس بکات وڕەجای ڕەحمەتی خوای گەورە بکات، باسی دروست کردن وزیندوو کردنەوەی تێدایە، وگەورەترین پاڵنەر ویارمەتیدرە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکان.
  7. وتە هەیە خێرە و هەیە شەڕە، و وتە هەیە نە خێری تێدایە نە شەڕ.
  8. ئەم ڕەوشتانە لە بەشەکانی (لقەکانی) ئیمانن ولە ئەدەب وخوڕەوشتە باڵاکانن.
  9. کردەوەکان بەشێکن لە ئیمان.
  10. ئیمان (باوەڕ) زیاد وکەم دەکات.
زیاتر