عن أبي هريرة رضي الله عنه قَال: قَالَ رسولُ الله صلى الله عليه وسلم : "إنَّ اللهَ عز وجل يَقُولُ يَومَ القِيَامَةِ: يَا ابْنَ آدَمَ، مَرِضْتُ فَلَمْ تَعُدنِي! قَالَ: يَا رَبِّ، كَيْفَ أعُودُكَ وَأنْتَ رَبُّ العَالَمِينَ؟!، قَالَ: أمَا عَلِمْتَ أنَّ عَبْدِي فُلاَناً مَرِضَ فَلَمْ تَعُدْهُ! أمَا عَلِمْتَ أنَّكَ لَوْ عُدْتَهُ لَوَجَدْتَني عِنْدَهُ! يَا ابْنَ آدَمَ، اسْتَطْعَمْتُكَ فَلَمْ تُطْعِمنِي! قَالَ: يَا رَبِّ، كَيْفَ أطْعِمُكَ وَأنْتَ رَبُّ العَالَمِينَ؟! قَالَ: أمَا عَلِمْتَ أنَّهُ اسْتَطْعَمَكَ عَبْدِي فُلانٌ فَلَمْ تُطْعِمْهُ! أمَا عَلِمْتَ أنَّكَ لَوْ أطْعَمْتَهُ لَوَجَدْتَ ذَلِكَ عِنْدِي! يَا ابْنَ آدَمَ، اسْتَسْقَيْتُكَ فَلَمْ تَسْقِنِي! قَالَ: يَا رَبِّ، كَيْفَ أسْقِيكَ وَأنْتَ رَبُّ العَالَمينَ؟! قَالَ: اسْتَسْقَاكَ عَبْدِي فُلاَنٌ فَلَمْ تَسْقِهِ! أمَا عَلِمْتَ أنَّكَ لَوْ سَقَيْتَهُ لَوَجَدْتَ ذَلِكَ عِنْدِي".
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: «ئەی نەوەى ئادەم، نەخۆش بووم بەڵام سەردانى منت نەکرد! بەندەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، چۆن سەردانت بکەم وتۆ پەروەردگار هەموو بوونەوەرەکانى!؟، پەروەردگار دەفەرموێت: ئایا نەتزانى کە فڵان بەندەم نەخۆش بوو بەڵام سەردانیت نەکرد! ئایا نەتزانى ئەگەر سەردانیت بکردایە ئەوا من لەوێ بووم! ئەی نەوەى ئادەم، داواى خواردنم لێت کرد کەچی خواردنت پێم نەبەخشی! بەندەکە دەڵێت: چۆن خواردنت پێببەخشم وتۆ پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکانى! پەروەردگار دەفەرموێت: ئایا نەتزانى فڵان بەندەم داواى خواردنت لێت کرد بەڵام پێت نەبەخشی! ئایا نەتزانى ئەگەر پێت ببەخشیایە؛ ئەوا پاداشتی ئەو بەخشینەت لە لای من وەردەگرت! ئەی نەوەى ئادەم، داواى ئاوم لێت کرد کەچی ئاوت پێم نەبەخشی! بەندەکە دەڵێت: چۆن ئاوت پێببەخشم وتۆ پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکانى! پەروەردگار دەفەرموێت: ئایا نەتزانى فڵان بەندەم داواى ئاوی لێت کرد (تینوو بوو) لێت کرد بەڵام پێت نەبەخشی! ئایا نەتزانى ئەگەر پێت ببەخشیایە؛ ئەوا پاداشتی ئەو بەخشینەت لە لای من وەردەگرت!».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (ئەی نەوەى ئادەم، نەخۆش بووم بەڵام سەردانى منت نەکرد! بەندەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، چۆن سەردانت بکەم وتۆ پەروەردگار هەموو بوونەوەرەکانى!؟) واتە ئەی خودا تۆ بێ پێویستیت لە سەردانیکردنی من چۆن سەردانت بکەم!، (پەروەردگار دەفەرموێت: ئایا نەتزانى کە فڵان بەندەم نەخۆش بوو بەڵام سەردانیت نەکرد! ئایا نەتزانى ئەگەر سەردانیت بکردایە ئەوا من لەوێ بووم!) هیچ ئاڵۆزیەک نیە لە تێگەیشتنی ئەم بەشەی فەرموودەکە وبەهەمان شێوە بەشەکانى تریش کە هاوشێوەى ئەمەیە کە پەروەردگار دەفەرموێت: (نەخۆش بووم سەردانی منت نەکرد!) چونکە مەحاڵە خودا نەخۆش بێت، نەخۆش بوون نیشانەى لاوازیە، وخودای بەرز ومەزن دوورە لە هەموو کوموکورتی ولاوازییەک. مەبەستی (نەخۆش بوون)ی ئەولیا وبەندەی چاکی خودایە کە نەخۆش بووە، بۆیە پەروەردگار فەرمووی: (ئایا نەتزانى ئەگەر سەردانیت بکردایە ئەوا من لەوێ بووم!) ونەیفەرموو: (پاداشتی ئەو سەردان کردنەتم پێدەبەخشی) هەروەکو لە بەخشینی خواردن وئاو فەرموویەتی. ئەم بەشەی فەرموودەکە نیشانەى نزیک بوونی مرۆڤی نەخۆشە لە پەروەردگارە، بۆیە زانایان دەڵێن: مرۆڤی نەخۆش زۆر نزیکە لەوەى نزاکانى وەڵامبدرێتەوە جا ئەگەر نزا بۆ کەسێک بکات یان نزا لە دژی کەسێک بکات. کاتێک پەروەردگار دەفەرموێت: (ئەی نەوەى ئادەم، داواى خواردنم لێت کرد کەچی خواردنت پێم نەبەخشی!) وەکو زانراوە خودا داواى خواردن ناکات، چونکە دەفەرموێت: {وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ}[الأنعام: 14]، واتە: {هەر خوای گەورەیه ڕزق و ڕۆزی به بەندەكان دەبەخشێت كە بخۆن بەڵام ئەو بێ پێویستە لە خواردن وهیچ شتێك ناخوات و پێویستی به خواردن نیه}، ئەو زاتە دەوڵەمەندە وبێ پێویستە لە خواردن وخواردنەوە، بەڵام بەندەیەک لە بەندەکانى خودا برسی بوو بەڵام بەندەکەى تری کە تواناى هەبوو پێی زانی وپێی نەبەخشی، خواى گەورە دەفەرموێت: (ئایا نەتزانى ئەگەر پێت ببەخشیایە؛ ئەوا پاداشتی ئەو بەخشینەت لە لای من وەردەگرت) واتە پاداشتی ئەو بەخشینەت لای من وەردەگرت وەکو خەزێنەیەک بۆت لە بەهەشتدا، وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە هەتا حەوت سەد ئەوەندەیە هەتا چەند جارێکی زیاتریش کە خودا بیەوێت. ودەفەرموێت: (ئەی نەوەى ئادەم، داواى ئاوم لێت کرد کەچی ئاوت پێم نەبەخشی! بەندەکە دەڵێت: چۆن ئاوت پێببەخشم وتۆ پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکانى!) واتە پێویستیت بە خواردن وخواردنەوە نیە، پەروەردگار دەفەرموێت: (ئایا نەتزانى فڵان بەندەم داواى ئاوی لێت کرد (تینوو بوو) لێت کرد بەڵام پێت نەبەخشی! ئایا نەتزانى ئەگەر پێت ببەخشیایە؛ ئەوا پاداشتی ئەو بەخشینەت لە لای من وەردەگرت!) ئەگەر کەسێک داواى ئاو یان هەر خواردنەوەیەکی تری حەڵاڵی لێت کرد ئەگەر پێی ببەخشیت لە پێناو خواى گەورە ئەوا خواى گەورە پاداشتت دەداتەوە لە قیامەت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە هەتا چەند جارێکی زیاتر کە خودا بیەوێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر