عن سعد بن أبي وقاص رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«إِنَّ اللهَ يُحِبُّ الْعَبْدَ التَّقِيَّ الْغَنِيَّ الْخَفِيَّ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2965]
المزيــد ...

لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2965]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان ڕووندەکاتەوە کە خواى گەورە هەندێک لەبەندەکانى خۆشدەوێت کە چەند سیفەتێکی دیاریکراویان هەیە،
لەوانەش، تەقوادار: ئەوەیە فەرمانەکانى خودا جێبەجێ دەکات، وخۆی بەدوور دەگرێت لە نەهی لێکراوەکان.
وبەندەى نەفس دەوڵەمەندی خۆشدەوێت: ئەوەى کە پێویستی بە خەڵکی نییە وتەنها داوا لە الله دەکات وئاوڕ بۆ کەسی تر ناداتەوە.
وبەندەى خۆدەرنەخەری خۆشدەوێت: ئەوەى سادەیە، وسەرقاڵی پەرستنی الله یە، وخەریکی ئەو شتانەیە کە سوودی بۆی هەیە، وگرنگی نادات بەوەى خەڵکی بیانسێت یان ستایش وباس بکرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەی ئەو سیفەت وهۆکارانەی دەبنە هۆی خۆشەویستی خودا بۆ بەندەکەی، ئەوانیش: تەقوا وسادە بوون (تواضع) وڕازی بوون بەوەی خودا بەخشیوویەتی.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (63)
زیاتر