عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ، إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2586]
المزيــد ...

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر ؛ وەکو نمونەی لاشەیەک وان، ئەگەر ئەندامێکی تووشی ئازار وناڕەحەتی بێت ؛ ئەوا سەرجەم ئەندامەکانى تریش كاردانەوەیان دەبێت (لەم ناڕەحەتی وئازارە ودەناڵێنن) بە شەونخونی و تا دایان دەگرێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2586]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە واجبە حاڵی مسوڵمانان لەگەڵ یەكتردا لەڕوانگەی ویستنی خێر وڕەحمەت ویارمەتی وسەرخستن، وئازار چەشتن بەهۆی ئەو زیانەی تووشیان بووە ؛ دەبێت وەكو یەك لاشە وابن، ئەگەر ئەندامێكی نەخۆش بێت، هەموو ئەندامەكانی تر كاردانەوەیان دەبێت بە شەونخونی وتا دایان دەگرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دەبێت مافى مسوڵمانان بەگەورە دابنرێت، وئامۆژگاری کردن بە هاوکاری لە نێوانیان وسۆز ونەرمونیان بوونیان بەرامبەر یەکتر.
  2. دەبێت پەیوەندی خۆشویستن وسەرخستن هەبێت لەنێوان ئیمانداراندا.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (54)
زیاتر