عن جابر بن عبد الله وأبو هريرة رضي الله عنهم مرفوعاً: «مثلي ومثلُكم كمثل رجلٍ أَوْقَدَ نارًا فجعل الجنادِبُ والفَرَاشُ يَقَعْنَ فيها، وهو يَذُبُّهُنَّ عنها، وأنا آخذٌ بحُجَزِكُم عن النار، وأنتم تَفَلَّتُون من يَدَيَّ».
[صحيح] - [حديث جابر رضي الله عنه: رواه مسلم. حديث أبي هريرة رضي الله عنه: متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللە وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەى من وئێوە وەکو نمونەی پیاوێکە ئاگرێکی هەڵکردبێت ومێرووەکان لە دەوری کۆببنەوە وبکەونە ناوی، وپیاوەکەش ئەو مێرووانە لە ئاگرەکە دووربخاتەوە، ومنیش جلەکانتان دەگرم بۆ ئەوەى نەکەونە ناو ئاگرەکەوە بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە حاڵی ئەو لەگەڵ ئومەتەکەی وەکو حاڵی پیاوێکە لە دەشتاییەکدایە، ئاگرێک دەکاتەوە ومێرووەکان لە دەوری کۆ دەبنەوە وخۆیانی تێ فڕێ دەدەن؛ چونکە ئەمە خووی پەپولە وپەخشە ومێرووە بچوکەکانى ترە بە هۆی حەزکردنیان لە گەرمی وڕۆشنایی خۆیانی تێ فڕێ دەدەن لە نەزانیندا، ئەگەر مرۆڤ ئاگر بکاتەوە لە دەشتاییەک؛ ئەوا ڕێ دەگرێت لەوەى مێرووەکان خۆیانی تێ فڕێ بدەن، بە هەمان شێوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت منیش ڕێگری لە ئێوە دەکەم کە خۆتان فڕێ بدەنە ناو دۆزەخەوە ودەتانگرم، بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن وئەمیش بە هۆی پێچەوانەکردنی فەرمانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر