عن خالد بن عُرْفُطَةَ رضي الله عنه قال: قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم : "يا خالد إنها ستكون بَعْدِي أَحْدَاثٌ وفِتَنٌ واختلاف، فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أن تكون عبد الله المقتول لا القاتل فَافْعَلْ".
[صحيح] - [رواه أحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە خالدی کوڕی عورفوتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی خالد لە پاش من ڕووداو وفیتنە وناکۆکی زۆر دەبێت، ئەگەر توانیت بەندەی خودای کوژراو بیت نەک بکوژ؛ ئەوا بەو شێوەیە بە».
صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە خالیدی کوڕی عورفوتەی فەرموو کە ناکۆکی وفیتنە وجەنگ دەبێت لە داهاتوودا، وەکو ئەوەى ئومەت پێشەوایەکی نەبێت فەرمانڕەوایەتی بکات، یان لە هەموو ناوچەیەک فەرمانڕەوایەک هەبێت ولە نێوانیان ناکۆکی وفیتنە وجەنگ ڕووبدات، وئامۆژگاری کرد بەوەی لەو فیتنە وتاقیکردنەوانە دوور بکەوێتەوە، ودەستیان لێهەڵبگرێت وبەشداریان تێدا نەکات، ئەگەر بە ستەملێکراوی بکوژرێت باشترە بۆی لەوەى مسوڵمانێک بکوژێت، ئەمیش بەوە دەبێت لە کاتی فیتنەدا مسوڵمان لە ماڵەکەى خۆیدا بمێنێتەوە، یان لەو شار وناوچەیەی فیتنەى تێدایە؛ بڕوات بۆ شوێنێکی تر، بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ڕێگەپێدراوە بەرگری لە خۆی وخێزانى وسامانى بکات لە کاتى فیتنەدا، ولێرەدا عوزر وبیانووی هەیە ئەگەر بکوژێت یان بکوژرێت ئەگەر تووشی فیتنە وخراپەیەکی لەمە گەورەتر نەبێـت، بەڵام ئەگەر مسوڵمانان یەکدەنگ بوون وکۆک بوون لەسەر دەسەڵاتداری یەک فەرمانڕەوا؛ ئەگەر دادپەروەر یان ستەمکەر بێت، پاشان کەسانێک دژی دەچوون کە هێزیان هەیە، ودەیانەوێت یەکڕیزی مسوڵمانان پەرتەوازە بکەن وسەرپێچی فەرمانەکانى دەسەڵاتدار بن، پێویستە لەم کاتەدا فەرمانڕەوا پەیوەندیان پێوە بکات وقەناعەتیان پێ بکات بۆئەوەى فیتنە ڕوو نەدات، بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵ نەبوون وهەر دەرچوون، ومسوڵمانان تووشی ترس بوون، لێرەدا پێویستە فەرمانڕەوا جەنگیان دژ بەرپا بکات، بۆئەوەى مسوڵمانان تووشی شەڕ وزیان نەکەن، وهەروەها پێویستە لەسەر مسوڵمانان بە شێوەیەکی گشتی پشتگیری بڕیاری فەرمانڕەوای مسوڵمان بکەن، وجەنگ بکەن دژی ئەو دەرچووانە بۆئەوەى واز لەم فیتنەیە بهێنن وبگەڕێنەوە گوێڕایەڵ وملکەچ بن بۆ حوکمی خواى گەورە، ئەمە ئەگەر دەرچووەکان لە چەتە ودەستدرێژیکەرەکان بن یان لە خەواریجەکان بن ئەوانەى دژی فەرمانڕەوای مسوڵمان دەردەچن ودەیانەوێت لەسەر حوکم لای بدەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر