عن عبد الرحمن بن أبي عميرة وكان من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال لمعاوية: «اللهم اجعله هاديًا مَهْديًّا واهدِ به».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبد الرحمان کوڕی ئەبی عومەیرەوە کە لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە موعاویەی فەرموو: «خودایە؛ ڕێنیشاندەر بێت بۆ هیدایەت وهیدایەتدراو بێت، وخەڵکی بەهۆی ئەوەوە هیدایەت بدە».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزای کرد بۆ موعاویەی کوڕی ئەبی سوفیان، ئەویش بەوەى خوای گەورە بیکاتە بۆ هیدایەت وڕێگای ڕاست، ولە نەفسی خۆیدا کەسێکی هیدایەتدراو بێت، و بەهۆی ئەوەوە خەڵکی هیدایەت بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر