+ -

عن عمر الجمعي رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إذا أراد اللهُ بعبدٍ خيرًا استعملَه قبل موتِه» فسأله رجلٌ من القوم: ما استعملَه؟ قال: «يهديه اللهُ عزَّ وجلَّ إلى العمل الصالح قبل موتِه، ثم يقبضه على ذلك».
[صحيح] - [رواه أحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری جومەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت»، پیاوێک پرسیاری کرد: بەکاریدەهێنێت بە مانای چی دێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواى گەورە هیدایەتی دەدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک پێش ئەوەى بمرێت، پاشان لەو حاڵەتەیدا ڕۆحی دەکێشێت».
صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ بەندەکەی بوێت ئەوا سەرکەوتووی دەکات وهیدایەتی دەدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک پێش مردنی هەتا لەسەر حاڵەتی ئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکە دەمرێت، وبۆیە ژیانی لەسەر ئەنجامدانى کردەوەى چاک کۆتایی دێت ودەچێتە بەهەشتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر