عَن هَانِئ مَوْلَى عُثْمَانَ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ: كَانَ عُثْمَانُ إِذَا وَقَفَ عَلَى قَبْرٍ بَكَى حَتَّى يَبُلَّ لِحْيَتَهُ، فَقِيلَ لَهُ: تُذْكَرُ الْجَنَّةُ وَالنَّارُ فَلَا تَبْكِي، وَتَبْكِي مِنْ هَذَا؟ فَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«إِنَّ الْقَبْرَ أَوَّلُ مَنْزِلٍ مِنْ مَنَازِلِ الْآخِرَةِ، فَإِنْ نَجَا مِنْهُ فَمَا بَعْدَهُ أَيْسَرُ مِنْهُ، وَإِنْ لَمْ يَنْجُ مِنْهُ فَمَا بَعْدَهُ أَشَدُّ مِنْهُ».
[حسن] - [رواه الترمذي وابن ماجه] - [سنن الترمذي: 2308]
المزيــد ...
لە هانیئی -بەندەی ئازادکراو- لە لایەن عوسمانەوە دەڵێت: ئەگەر عوسمان لەسەر گۆڕ ڕابوەستایە دەگریا هەتاوەکو ڕیشی تەڕ دەبوو، پێی ووترا: باسی بەهەشت ودۆزەخ دەکەیت ناگریت؛ بەڵام لەسەر ئەمە -لەسەر گۆڕ- دەگریت؟ ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«گۆڕ یەکەم قۆناغە لە قۆناغەکانى قیامەت، ئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری بێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری نەبێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت سەختترە».
[حەسەنە] - - [سنن الترمذي - 2308]
پێشەوای ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەفان -ڕەزای خوای لێبێت- ئەگەر لەسەر گۆڕێك بوەستایە دەگریا هەتاوەكو ڕیشی تەڕ دەبوو بە فرمێسكەكانی، پێی ووترا: باسی بەهەشت ودۆزەخ دەكرێت ناگریت وەكو بەپەرۆشبوونێك بۆ بەهەشت وترسێك لە ئاگری دۆزەخ! بەڵام لەسەر گۆڕ دەگریت؟ ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: گۆڕ یەكەم قۆناغە لە قۆناغەكانی قیامەت، ئەگەر بەندە پارێزراو بوو وڕزگاری بوو لێی ئەوا ئەوەی لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر ڕزگاری نەبوو لە سزای گۆڕ؛ ئەوا ئەو سزایەی لە پاشی دێت سەختترە لەوەی تێیدایە.