عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«اثْنَتَانِ فِي النَّاسِ هُمَا بِهِمْ كُفْرٌ: الطَّعْنُ فِي النَّسَبِ، وَالنِّيَاحَةُ عَلَى الْمَيِّتِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 67]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دوو شت هەیە نیشانەى کوفرن: تانەدان لە ڕەچەڵەک، هاوار وشیوەن کردن لەسەر مردوو».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 67]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دوو سیفەت لە نێو خەڵكیدا هەن؛ لە كردەوەی كافرەكان، ولە ڕەوشتەكانی جاهیلیەت ونەفامین، ئەوانیش بریتین لە:
یەكەم: تانەدان لە ڕەچەڵەكی خەڵكی و بەكەم دانانیان و خۆبەگەورەزانین بەسەریاندا.
دووەم: بەرزكردنەوەی دەنگ لەكاتی كارەسات؛ وەكو توڕەیی دەربڕینێك بەرامبەر قەدەر، یان دڕینی جلوبەرگ بەهۆی زۆر ناڕازیبوونەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ سادەیی و خۆبەگەورە نەزانین بەسەر خەڵكیدا.
  2. واجبێتی ئارامگرتن لەسەر بەڵا وناڕەحەتیەكان وناڕەزایی دەرنەبڕین.
  3. ئەم كردەوانە كوفری بچووكن، وئەوەی لقێك لە لقەكانی كوفر بكات ئەوا كافر نییە ؛ چونكە كوفرێك نییە كە لە ئیسلام دەری بكات، هەتاوەكو تووشی كوفری گەورە دەبێت.
  4. ئاینی ئیسلام نەهی كردووە لە هەرشتێك كە ببێتە هۆی ناكۆكی وپەرتەوازەیی لە نێو مسوڵماناندا ؛ وەكو تانەدان لە ڕەچەڵەك وهتد.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (48)
زیاتر