عن أنس بن مالك رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لما صوَّرَ اللهُ آدمَ في الجنة تركه ما شاء الله أن يتركه، فجعل إبليسُ يُطيفُ به، ينظر ما هو، فلما رآه أجوفَ عَرف أنه خُلِقَ خَلْقًا لا يَتَمالَك».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد لە بەهەشتدا، وازی لێی هێنا (بەو شێوەیەی دروستی کرد) بە پێی ویستی خۆی (بۆ ماوەیەک)، ئیبلیس بە دەوریدا سووڕی دەخوارد وسەیری دەکرد، وکاتێک بینی ناوی بۆشە؛ زانی کە دروستکراوێکی لاوازە*». *(واتە: ناتوانێت وەسوەسە لە خۆی دوور بخاتەوە)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد لە بەهەشتدا، بۆ ماوەیەک بە پێی ویستی خۆی وازی لێی هێنا (بەو شێوەیەی دروستی کرد) وڕۆحی بەبەریدا نەکرد، ئیبلیس بە دەوریدا سووڕی دەخوارد وسەیری دەکرد، بۆئەوەى بزانێت ئەم شتە چییە، وکاتێک بینی ناوی بۆشە، وبۆشایی هەیە لە ناو لاشەیدا؛ زانی کە دروستکراوێکی لاوازە وناتوانێت وەسوەسە لە خۆی دوور بخاتەوە، یان زانی لە شوێنە بۆشەکانی ناو لاشەیەوە پاڵنەرى تاوان وگوناهی بۆ دێت؛ چونکە گوناهی کرد کاتێک لە دارەکەى خوارد، یان زانى کە دروستکراوی ناو بۆش لاوازە. هەندێک پێیان وایە دەستەواژەی: (لە بەهەشتدا) ڕوون نییە؛ چونکە خواى گەورە ئادەمی دروستکردووە لە خاکەکانى سەر زەوی، وبەم شێوەیە وەڵامدەدرێتەوە: خودا ئادەمی لە خاکەکانی سەر زەوی دروستکرد هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە: (إن الله خلق آدم من قبضة قبضها من جميع الأرض) [رواه أبو داود] واتە: (خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -لە خاکی- سەر زەوی مشتێک لە -خاکی- هەموو شوێنێکی سەر زەوی)؛ لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە نەکراوە کە خواى گەورە ئادەمی لەسەر زەوی دروستکرد، یان ئەگەر بەڵگەى تر هەبێـت کە وا لێی تێبگەن کە خودا ئادەمی لەسەر زەوی دروستکردووە ئەوا بەم شێوەیە وەڵامدەدرێتەوە: خودا شێوەکەى دروستکرد هەتاوەکو چەند قۆناغێکی بەسەردا تێپەڕ بوو وشێوەى تەواوی خۆی وەرگرت بۆئەوەى ئامادە بێت ڕۆحی بەبەردا بکرێت، وپاشان بەرز کرایەوە بەرەو بەهەشت وڕۆح کرا بەبەریدا. بەڵام ئەم فەرموودەیە بە ئاشکرا ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ئادەم لە بەهەشتدا دروستکراوە نەک لەسەر زەوی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر