عن عائشة رضي الله عنها قالت: قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم : «هذا جِبْرِيلُ يَقْرَأُ عليك السَّلام» قالت: قلت: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته. وهكذا وقع في بعض روايات الصحيحين: «وبركاته» وفي بعضها بحذفها، وزيادة الثقة مقبولة.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات»، (پاشان عائیشە وەڵامی سەلامەکەى دایەوە) دەڵێت: ووتم: «وعلیه السلام ورحمة الله وبرکاته».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات): واتا سەلامت لێدەکات بە سەلامکردنی ئیسلام. ئەویش (عائیشە) وەڵامی سەلامەکەى دایەوە، ووتی: (وعلیه السلام ورحمة الله وبرکاته). سونەتە سەلامی کەسێک بۆ کەسێکی تر بگەیەنێت ولە لای باسی بکەیت وئەویش وەڵام بداتەوە وبڵێت: (وعلیه السلام ورحمة الله وبرکاته) بەهۆی ئەم فەرموودەیەوە، وئەگەر بڵێت: (عليك وعليه السلام أو عليه وعليك السلام ورحمة الله وبركاته)؛ ئەمیش باشە؛ چونکە ئەم کەسەی سەلامەکەى گەیاند چاکەکارە بۆیە شایستەی نزا بۆ کردنە. بەڵام ئایا گەیاندنی ئەم وەسیەتە بەوەى بڵێت سەلام بکە لە فڵان؛ واجبە یان نا؟ زانایان ئەمەیان ڕوونکردووەتەوە: دەڵێن: ئەگەر پابەندى بکات بەوەى کە دەبێت سەلامەکە بگەیەنێت؛ ئەوا واجبە بیگەیەنێت چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا۟ ٱلْأَمَـٰنَـٰتِ إِلَىٰٓ أَهْلِهَا} [النساء: 58] واتە: {بەڕاستی خودا فەرمانتان پێدەکات بە دانەوەی گشت سپاردەکان بۆ خاوەنەکانیان}، لێرەدا تۆ ئەم سەلامەت گرتە ئەستۆ و واجب بوو لەسەرت، بەڵام ئەگەر بڵێت: سەلام بکە لە فڵان وبێدەنگ بوو یان بڵێ ئەگەر بیرت کەوتەوە یان هاوشێوەى ئەمانە؛ لێرەدا واجب نییە مەگەر بیری بکەوێتەوە، وباشتر وایە مرۆڤ سەلام گەیاندن نەخاتە ئەستۆی کەس؛ چونکە لەوەیە قورس وناڕەحەت بێت بەلایەوە، وباشتر وایە بڵێت: سەلام بکە لە هەرکەسێک سەبارەت بە من پرسیاری کرد، ئەمەش شتێکی باشە، بەڵام بیخاتە ئەستۆی وزۆری لێبکات ئەمە کارێکی بەسوود نییە؛ لەوەیە شەرم بکات وبڵێت: باشە سەلامەکەت دەگەیەنم وپاشان لە بیری بچێتەوە یان پاش ماوەیەکی زۆر بیری بکەوێتەوە وببێتە هۆی گلەیی وڕەخنە لە نێوانیان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر