عن أنس بن مالك رضي الله عنه أَنَّ رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم كان يَتَنَفَّسُ في الشَّرَابِ ثَلَاثًا.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی خواردنەوەدا سێ جار هەناسەی دەدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر خواردنەوەیەکی لە پەرداخێک یان هەرشتێکی تر بخواردایە، ئەوا سێ جار هەناسەی دەدا لە دەرەوەى پەرداخەکە، خواردنەوەکەى دەخواردەوە پاشان پەرداخەکەى لە دەمی دوور دەخستەوە وهەناسەی دەدا، وپاشان جارێکی تر دەیخواردەوە وسێ جار ئەمە ئەنجامدەدا، ولە نێو پەرداخەکەدا یان ئەو شتەى خواردن وخواردنەوەى تێدا دەخوارد هەناسەی نەدەدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر