عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: "أكبر الكبائر: الإشراك بالله، والأمن من مَكْرِ الله، والقُنُوطُ من رحمة الله، واليَأْسُ من رَوْحِ الله".
[إسناده صحيح] - [رواه عبد الرزاق]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەترینی تاوانە گەورەکان: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، دڵنیابوونی دووربوون لە پیلان وسزای خوای گەورە، بێ هیوا بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە، بێ ئومێدی لە هاتنی هێوری وئارامی لە لایەن خوای گەورەوە».
ئیسنادهكهی صەحیحە - عەبدولرەزاق گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فەرموودەدا باسی هەندێک تاوان دەکات کە لە تاوانە گەورەکان دادەنرێن، ئەوانەش بریتین لە: هاوەڵ وشەریک بڕیاردان بۆ خوای گەورە لە پەروەردگارییەتی (ڕبوبییەت) یان لە پەرستنیدا (ئولوهییەت)، و بەم تاوانە دەستی پێکرد چونکە گەورەترینە، وبێ هیوا وبێ ڕەجا بوون لە خوای گەورە تاوانە چونکە گومانی خراپ بردنە بە خوای گەورە ونەزانین وجەهلە بە فراوانی ڕەحمەتی ئەو زاتە، هەروەها تاوانێکی تر بریتیە لە ئەمینی ودڵنیابوون بەوەی کە تووشی سزای خوای گەورە نابێت سەرەڕای ئەنجامدانى تاوان وبوونی نیعمەتەکانی خوای گەورە بەسەریەوە هەتا خوای گەورە لە ناکاو ولە غەفڵەتدا سزای دەدات، ومەبەست لەم فەرموودە ئەوە نییە کە تەنها ئەمانە تاوانە گەورەکانن چونکە تاوانە گەورەکان زۆرن بەڵام مەبەست ئەوەیە کە ئەمانە کۆمەڵێکن لە گەورەترین تاوانەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دابەشبوونی تاوانەکان بۆ: تاوانە گەورەکان وتاوانە بچووکەکان.
  2. گەورەترینی تاوانە گەورەکان ومەزنترین تاوان بریتیە لە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە.
  3. حەرام بوونی بێباک وبێترسی بوون لە پیلانی خوای گەورە وبێ هیوا بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە، وئەمانە لە گەورەترینی تاوانە گەورەکانن.
  4. دروستە وەسفی خوای گەورە بکرێت بەوەی کە پیلان دادەنێت بەرامبەر پیلانگێڕان، وئەمە سیفەتێکی کەماڵە، وئەوەی سەرزەنشتکراوە بریتیە لە پیلانگێڕان بەرامبەر ئەوانەی کە شایەنی ئەوە نین پیلانیان دژ بگێڕدرێت.
  5. واجبە کە بەندە لە نێوان ترسان وڕەجا کردن بێت، ئەگەر ترسا ئەوا بێ هیوا نەبێت، وئەگەر ڕەجا وهیوای کرد ئەوا بێباک وبێترس نەبێت.
  6. دووپاتکردنەوە ودڵنیابوون لە بوونی سیفەتی (ڕەحمەت وبەزەیی - الرحمة) بۆ خوای گەورە بەو شێوەیەی کە شایەنی شکۆداری خۆیەتی.
  7. واجب بوونی گومان باشی بە خوای گەورەی بەرز وشکۆدار.
زیاتر