عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: كَانَ رَسُولُ اللهِ -صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- يَقُولُ: «اللهم إني أعوذ بك من البَرَصِ، والجُنُونِ، والجُذَامِ، وَسَيِّئِ الأسْقَامِ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهم إني أعوذ بك مِنَ البَرَصِ، والجُنُونِ، والجُذَامِ، وَسَيِّيءِ الأسْقَامِ»، واتە: «خودایە، پەنات پێدەگرم لە بەڵەکی، وشتێت بوون، وگولی، ولە هەموو نەخۆشیە زیانبەخشەکان».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە فەرموودەکەدا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنا بە خواى گەورە دەگرێت لە چەند نەخۆشییەکی دیاریکراو، وئەمیش مەترسی ئەم نەخۆشیانە وشوێنەواری خراپیان دەردەخات، وپاشان داواى سەلامەت بوونی کرد لە زیان وخراپەی هەموو نەخۆشیەکان، ئەم فەرموودەیە: تایبەتکردن وگشتگیرکردنی تێدایە، فەرمووی: (اللهم إني أعوذ بك مِنَ البَرَصِ، واتە: خودایە، پەنات پێدەگرم لە بەڵەکی): وئەمیش نەخۆشیەکە وەکو پەڵەی سپی لەسەر پێست دەردەکەوێت، دەبێتە هۆی دووربوونەوەى مرۆڤەکان لە کەسی توشبوو، ودەبێتە هۆی ئەوەى مرۆڤ تووشی گۆشەگیری بێت، ولەوەیە ببێتە هۆی توڕەبوون وناڕەزاى بڕین بەرامبەر قەزا وقەدەر، پەنا بە خودا، بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەیە وپێویستە مرۆڤ ئارام بگرێت. (والجنون، واتە: لە شێت بوون): ئەمیش بریتیە لە لەدەستدانى ئەقڵ، بوونی ئەقڵ هۆکارە بۆ ئەوەى مرۆڤ شیاو بێت بۆ ئەنجامدانى واجب وئەرکە ئاینیەکان وبە هۆی ئەقڵەوە مرۆڤ خودا دەپەرستێت، وبیر دەکاتەوە لە بوونەوەرەکان ودروستکراوەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، لەدەستدانى ئەقڵ واتە لەدەستدانى ئەو مرۆڤە. (والجذام، واتە: لە گولى): کە ئەمیش نەخۆشیەکە کە ئەندامەکان دەخورێن وهەتا دەکەون یان نامێنن -پەنا بە خودا-. (وسيئ الأسقام، واتە: ولە هەموو نەخۆشیە زیانبەخشەکان): واتە نەخۆشیە خراپ وزیانبەخشەکان، ئەمیش ئەو نەخۆشیانەیە کە نیشانەى بێ توانایین وکەسی توشبوو وا هەستدەکات زۆربەی خەڵکی لێی دووردەکەونەوە وەکو نەخۆشیە گوێزەرەوەکان وکوێری وشەل بوون وشێرپەنجە وجگە لەمانە، وئەم نەخۆشیانە پێویستی بە خەرجی دارایی زۆر هەیە، وپێویستی بە سەبر وئارامگرتنێکی زۆر هەیە وتەنها ئەوانە دەتوانن ئارام بگرن لەسەر ئەم نەخۆشیانە کە خواى گەورە سەبر وئارامی پێ بەخشیون ودڵیانی بەهێز کردووە بەرامبەر ئەم تاقیکردنەوانە کە بێگومان هەمووی هۆکاری خێرن بۆ بەندە. ولێرەدا نیشانەى مەزنی ئەم ئاینە دەردەکەوێت کە گرنگی دەدات بە پاراستنی ئاینی مسوڵمان وهەروەها گرنگی بە پاراستنی لاشەی مسوڵمان دەدات جا لە ڕێگای نزا وپاڕانەوە وقورئان خوێندن وهۆکارە شەرعیەکان بێت یان لە ڕێگای بەکارهێنانى دەرمان وچارەسەرە ڕێگاپێدراوەکان بێت، وپێویستە مسوڵمان هۆکارە شەرعیەکان وەکو نزا وقورئان خوێندن وهۆکارە شەرعیەکان بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردن، ولە هەمان کاتدا بەکارهێنانى هۆکارە مادیەکانیش بگرێتە بەر وەکو بەکارهێنانى دەرمان وچارەسەرەکان وئەمیش هیچ پێچەوانەى تەوەکول وپشت بەستن نیە بە خواى گەورە بەڵکو بەکارهێنانى هۆکارەکان پاش پشت بەستن (تەوەکول) وداواى کردن لە خواى گەورە یەکێکە لە خاڵە داواکراوەکان بۆ لابردنی ناخۆشی ونەخۆشیەکان لە شەریعەتی ئیسلامدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر