عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: إِنَّ اللهَ طَيِّبٌ لَا يَقْبَلُ إِلَّا طَيِّبًا، وَإِنَّ اللهَ أَمَرَ الْمُؤْمِنِينَ بِمَا أَمَرَ بِهِ الْمُرْسَلِينَ، فَقَالَ: {يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ} [المؤمنون: 51] وَقَالَ: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ} [البقرة: 172] ثُمَّ ذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ أَشْعَثَ أَغْبَرَ، يَمُدُّ يَدَيْهِ إِلَى السَّمَاءِ، يَا رَبِّ، يَا رَبِّ، وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ، وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ، وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ، وَغُذِيَ بِالْحَرَامِ، فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ؟.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودای گەورە پاک وپیرۆز (دوورە لە کەموکورتی) وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وفەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەرانیش، بۆیە خوای گەورە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ} [المؤمنون: 51]، {ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم}، وفەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ} [البقرة: 172]، واته: {ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن}، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوێکی کرد کە قژی گڤ وتێکچووە بە سەریەکدا وجلەکەی خۆڵ وتۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، ودەڵێت: ئەی پەروەردگار (یا رب)، ئەی پەروەردگار (یا رب)، وخواردنەکەی حەرامە، وخواردنەوەکەی حەرامە، وجلەکەی بە پارە حەرام کڕیویەتی ولە بەریدایە، وخواردنی حەرامی پێدراوە، چۆن وەڵامی ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە؟».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خواى گەورە پاکە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک، وهەموو سیفەتێکی شکۆداری وجوانی وکەماڵ تەنها بۆ ئەوە، بۆیە نابێت هەوڵی نزیکبوونەوە بدرێت لە خوای گەورە بە خێرکردنی حەرام یان شتێک گومانی تێدا بێت یان خۆراکێک بە کەڵک نەیەت، وخوای گەورە خواردنە پاکەکانی بۆ ئیمانداران حەڵاڵ کردووە هەروەکو چۆن بۆ پێغەمبەرانی حەڵاڵکردووە لەگەڵ کردەوەی چاک وسوپاسگوزاری بەرامبەر ئەم نیعمەتانە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی ڕوونکردەوە کە خوای گەورە پێی خۆشە لە شتی پاک بەخشین بکرێت، وخوای گەورە تەنها کردەوە پاکەکان قبوڵ دەکات، وکردەوەکان پاک نابێت هەتا دڵسۆزی (ئیخلاص) وشوێنکەوتن (الإتباع)ى تێدا نەبێت. پاشان ئومەتەکەی ئاگادار کردەوە لە حەرام، باسی پیاوێکی کرد کە سەفەرێکی درێژ دەکات، واتە: لەوەیە بۆ پەرستن بێت وەکو حەج وجیهاد وبەدەستهێنانی خەرجی ژیان، وقژی تێکچووە بەسەریەکدا وڕەنگی گۆڕاوە بە هۆی سەفەرکردنی لە پەرستندا، ودەستی بەرزدەکاتەوە بۆ ئاسمان بە پاڕانەوە لە خوای گەورە وخۆ زەلیل نواندن، بەڵام بە هۆی ئەوەی پارەکەی بە ڕێگایەکی حەرام بە دەستیهێناوە؛ بۆیە خواردن وخواردنەوەکەی حەرامن، ئەمیش هۆکارە بۆ ئەوەی خوای گەورە نزاکانی وەڵام نەداتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر