1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت

عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «إِنَّ الله تَعَالى يَقُول يَوْمَ القِيَامَة: أَيْنَ المُتَحَابُّونَ بِجَلاَلِي؟ اليَوم أُظِلُّهُم فِي ظِلِّي يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلِّي».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: «لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە (لە پێناوی خودا) یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خواى گەورە بەو خەڵکەی وەستاون لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: (لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە -لە پێناوی خودا- یەکتریان خۆشدەوێت؟): وپرسیار دەکات سەبارەتیان سەرەڕای ئەوەى کە شوێنەکانیان دەزانێت وزانستی هەیە سەبارەت بە حاڵیان؛ ئەم بانگکردنە بۆ ئەوەیە کە فەزڵی ئەوان دەربخات بەسەر هەموو ئەوانەى کە وەستان، ومەزنی کردەوەى ئەوان دەبخات، وبە ماناى ئەوە دێت: لە کوێن ئەوانەى بە هۆی شکۆداری ومەزنی من -لە پێناوى خودا- یەکتریان خۆش ویست نەک بەهۆی بەرژەوەندییەکی دونیایی. وپاشان خواى گەورە دەفەرموێت: (ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم): بۆیە دەفەرموێت -سێبەری خۆم- مەبەست ڕێزلێنانە لەم سێبەرە کە سێبەری عەرشە هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە: «ظل عرشي» [رواه مسلم] واتە: «سێبەری عەرشەکەم». (لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت): واتا لەو ڕۆژەدا هیچ سێبەرێک بوونی نییە جگە لە سێبەری عەرشی خودای میهرەبان نەبێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا