+ -

عن أسامة بن زيد رضي الله عنهما مرفوعاً: «إذا سمعتم الطاعونَ بأرض فلا تدخلوها وإذا وقع بأرض وأنتم فيها فلا تخرجوا منها».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوسامەى کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەبارەتی بە (تەشەنە کردنی) تاعون بیستتان لە شوێنیکدا؛ ئەوا مەچن بۆ ئەو شوێنە، وئەگەر لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد وئێوەش لەوێ بوون؛ ئەوا لەو شوێنە دەرمەچن».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

ئەگەر بەڵایەک دابەزی بۆ سەر زەوییەک ئەوا نابێت مرۆڤ بڕوات بۆ ئەو شوێنە ئەمیش بۆ پاراستنی تەندروستی خۆی وخەڵکی تر، وئەگەر نەخۆشی لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد وئەو کەسە لەوێ بوو ئەوا نابێت لەوێ دەربچێت ودەبێت ئارام بگرێت لەسەر قەزا وقەدەری خواى گەورە بۆئەوەى پاداشتی بۆ بنووسرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر