+ -

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ غَدَاةَ الْعَقَبَةِ وَهُوَ عَلَى نَاقَتِهِ: «الْقُطْ لِي حَصًى» فَلَقَطْتُ لَهُ سَبْعَ حَصَيَاتٍ، هُنَّ حَصَى الْخَذْفِ، فَجَعَلَ يَنْفُضُهُنَّ فِي كَفِّهِ وَيَقُولُ: «أَمْثَالَ هَؤُلَاءِ فَارْمُوا» ثُمَّ قَالَ: «أَيُّهَا النَّاسُ، إِيَّاكُمْ وَالْغُلُوَّ فِي الدِّينِ، فَإِنَّما أَهْلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ الْغُلُوُّ فِي الدِّينِ».

[صحيح] - [رواه ابن ماجه والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی عەقەبە بەسەر وشترەكەیەوە ؛ پێمی فەرموو: «بەردم بۆ هەڵبگرە (بیهێنە بۆم)»، منیش حەوت بەردی بچووكم بۆ هێنا، لە بەردی پەلەپیتكەن ، لەنێو دەستیدا هەڵیدەگێڕانەوە وفەرمووی: «با وەكو ئەمانە بێت (ئەو بەردانەی) دەیهاوێژن»، پاشان فەرمووی: «ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا».

صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لە ڕۆژی قوربانی ئەو لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی ڕۆژی هاویشتنی بەردەكان لە عەقەبە لە حەجی ماڵئاواییدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیپێكرد بەوەی بەردی بۆ بهێنێت بۆ هاویشتن، ئەویش حەوت بەردی هێنا، هەردانەیەكیان بەقەد دەنكە نۆكێك یان بوندوقێك دەبوو، -صلى اللە علیە وسلم- بەردەكانی لەنێو دەستی دانا پاشان جوڵاندیانی، وفەرمووی: لە قەبارەدا با وەكو ئەمانە بێت ئەو بەردانەی دەیهاوێژن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریانی كردەوە لە زیادەڕەوی وتوندەڕەوی وتێپەڕاندنی سنوورەكان لە بابەتەكانی ئاین، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی ئومەتانی پێشوو بریتی بوو لە تێپەڕاندنی سنوورەكان وزیادەڕەوی وتوندڕەوی لە ئاین.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی داری سۆماڵی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە زیادەڕەوی لە ئایندا، وڕوونکردنەوەى خراپی سەرەنجامى، وهۆكاری تیاچوونە.
  2. پەند وئامۆژگاری وەرگرتن لە ئومەتانى پێش ئێمە، بۆئەوەى خۆمان بپارێزین ودوور بین لەو هەڵە وتاوانانەى تووشی بوون.
  3. ئامۆژگاری کردن بە شوێنكەوتنی سونەت.
زیاتر