عن أنس بن مالك رضي الله عنه مرفوعاً: قال الناسُ: يا رسولَ الله، غَلَا السِّعْرُ فسَعِّرْ لنا، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «إنَّ اللهَ هو المُسَعِّر القابضُ الباسطُ الرازقُ، وإني لأرجو أن ألقى اللهَ وليس أحدٌ منكم يُطالِبُني بمظلمةٍ في دمٍ ولا مالٍ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خەڵکی ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، نرخەکانى زیادی کرد؛ نرخەکانمان بۆ چاکە بکە (فسَعِّرْ لنا)، ئەویش پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواى گەورە (ئەلموسەعیر:المسعر)* -و- (ئەلقابیز:القابض)** -و- (ئەلباست:الباسط)^ -و- (ئەلڕەزاق:الرازق)ە^^، من هیوام ئەوەیە کە بگەمە لای خواى گەورە وهیچ یەکێک لە ئێوە داواکاریەکی نەبێت (لە دژی من) لە خوێن وماڵ». *(ئەلموسەعیر:المسعر // ناوی خواى گەورە نییە بەڵکو لە کردەوەکانى خواى گەورە بە واتاى ئەوە دێت بەرزکردنەوە ونزمکردنەووەى نرخەکان بە دەستی خواى گەورەیە)، **(ئەلقابیز:القابض // ناوێکی خواى گەورە وباشتر وایە لەگەڵ ناوی -ئەلباسیت:الباسِط- باسبکرێت بە مانای ئەوە دێت خواى گەورە ڕزق وڕۆزی وهەرشتێکی بوێت دەیگرێتەوە وقەدەغەی دەکات لەسەر بەندەکان ئەمیش بە ئەوپەڕی حیکمەتی زاتی مەزنی)، ^(ئەلباست:الباسط // ناوێکی خواى گەورەیە بە ماناى ئەوە دێت خواى گەوڕە ڕزق وڕۆزی فراوان دەکات لەسەر بەندەکان وزیاتری پێدەبەخشێت بە ئەوپەڕی حیکمەتی زاتی مەزنی)، ^^(ئەلڕەزاق:الرازق // ناوێکی خواى گەورە بە ماناى ڕۆزیدەر دێت واتا ڕزق وڕۆزی دەبەخشێت بە بوونەوەرەکان)
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

نرخی شتومەکان بەرز بوویەوە لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە خەڵکی داوایان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە نرخی شتومەکەکان دیاری بکات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: «خواى گەورە (ئەلموسەعیر:المسعر)* -و- (ئەلقابیز:القابض)** -و- (ئەلباست:الباسط)^ -و- (ئەلڕەزاق:الرازق)ە^^»، واتا خوای گەورە هۆکار دەڕەخسێنێت بۆئەوەى نرخی شتومەکەکان دابەزێت یان بەرز بێتەوە، وڕزق وڕۆزی فراوان دەکات لەسەر هەرکەسێک بیەوێت وتەنگی دەکاتەوە لەسەر هەرکەسێک بیەوێت، واتا هەرکەسێک بیەوێت نرخەکان دیاری بکات ئەوا دەیەوێت کێبڕکێ لەگەڵ خواى گەورە بکات لەوەى ویستی لەسەرە، ومافەکان لەسەر بەندەکان قەدەغە دەکات لەو شتانەى خواى گەورە بۆیانی دەوێت لە هەرزان کردن یان گران کردنی نرخەکان. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (من هیوام ئەوەیە کە بگەمە لای خواى گەورە وهیچ یەکێک لە ئێوە داواکاریەکی نەبێت -لە دژی من- لە خوێن وماڵ): ئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەو شتەى ڕێگرە لەوەى نرخەکان دیاری بکات ئەمیش بریتیە لە ستەملێکردنیان لە سامانەکانیان، دیاریکردنی نرخەکان ومامەڵەپێکردنیان بە بێ ڕوخسەتی خاوەن وشارەزایانى ستەمە، بەڵام ئەگەر بازرگانەکان ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی نرخەکان بۆ خۆسەپاندن بەسەر خەڵکیدا؛ ئەوا لێرەدا فەرمانڕەوا بۆی هەیە نرخێکی دیاریکراو دابنێت بۆ شتومەکان ئەمیش بۆ بەدیهێنانى دادپەوەری لە نێوان فرۆشیار وکڕیارەکان، ئەمیش وەکو کارکردن بە بنچینە گشتیەکە، بنچینەى هێنانى چاکە وقازانج ولادانى خراپە وزیان، وئەگەر بە ڕێککەوتن نرخەکان بەرز نەکرایەوە بەڵام بەهۆی زۆری داواکردنی شتومەکەکان وکەمی شتومەک بوو، بە بێ فێڵکردن، ئەوا لێرەدا فەرمانڕەوا بۆی نییە نرخەکان دیاری بکات، بەڵکو واز لە خەڵکی دەهێنێت؛ وخواى گەورە ڕزقیان پێدەبەخشێت، بۆیە نابێت بازرگانەکان نرخەکان بەرز بکەنەوە بۆ زیاتر لەوەى ئاساییە ونابێت نرخەکان دیاری بکەن بە ئارەزووی خۆیان، بەڵکو ئەو نرخە دادەنێن کە قازانجەکەى باشە وهەروەها زیان بە کڕیار ناگەیەنێت بە ڕەچاوکردنی باری دارایی وداواکردن لە نێو بازاڕدا، ئەمیش باشترین تێگەیشتنە لەم فەرموودەیە. *(ئەلموسەعیر:المسعر // ناوی خواى گەورە نییە بەڵکو لە کردەوەکانى خواى گەورە بە واتاى ئەوە دێت بەرزکردنەوە ونزمکردنەووەى نرخەکان بە دەستی خواى گەورەیە)، **(ئەلقابیز:القابض // ناوێکی خواى گەورەیە وباشتر وایە لەگەڵ ناوی -ئەلباسیت:الباسِط- باسبکرێت بە مانای ئەوە دێت خواى گەورە ڕزق وڕۆزی وهەرشتێکی بوێت دەیگرێتەوە وقەدەغەی دەکات لەسەر بەندەکان ئەمیش بە ئەوپەڕی حیکمەتی زاتی مەزنی)، ^(ئەلباست:الباسط // ناوێکی خواى گەورە بە ماناى ئەوە دێت خواى گەوڕە ڕزق وڕۆزی فراوان دەکات لەسەر بەندەکان وزیاتری پێدەبەخشێت بە ئەوپەڕی حیکمەتی زاتی مەزنی)، ^^(ئەلڕەزاق:الرازق // ناوێکی خواى گەورە بە ماناى ڕۆزیدەر دێت واتا ڕزق وڕۆزی دەبەخشێت بە بوونەوەرەکان)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر