عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما قال: مر النبي صلى الله عليه وسلم بقبرين، فقال: «إنهما ليُعذَّبان، وما يُعذَّبان في كبير؛ أما أحدهما: فكان لا يستتر من البول، وأما الآخر: فكان يمشي بالنميمة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، وفەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، ولە سەر شتی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەشاردەوە لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو لە نێو خەڵکدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە گەڵ هەندێک لە هاوەڵانی بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕین، وخوای گەورە حاڵی هەندێک لە خاوەن گۆڕەکانی پێ نیشاندا کە ئازار دەدرێن، وئەویش هەواڵی دا بە هاوەڵانی بۆ ئەوەی ئومەتەکەی ئاگادار بکاتەوە وبیانترسێنێت، خاوەن ئەم دوو گۆڕە سزا دەدرێن؛ بە سزای تاوانێک کە وازهێنان لێی ئاسانە بۆ کەسێک خودا سەرکەوتووی کردبێت. یەکێک لەوانەی ئازار دەدرێت خۆی نەدەپاراست لە میزەکەی لە کاتی سەرئاوکردن، بۆیە پیسی تووشی لاشە وجلەکانی دەبوو وخۆی نەدەشاردەوە لە بەرچاوی خەڵکی لە کاتی میزکردن، وئەی تر بە دوو زمانی (نەمیمەت) ڕێی دەکرد لە نێو خەڵکیدا بۆ ئەوەی دوژمنایەتی وڕق دروست بکات لە نێوانیان، وبە تایبەتیش لە نێوان هاوڕێ وخزمەکان، دێت بۆ لای یەکێکیان قسەی ئەوی تریانی بۆ دێنێت وبەو شێوەیە، بۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی پچڕینی پەیوەندەییەکان ودروستبوونی دوو بەرەکی، وئیسلام هاتووە بۆ دروستکردنی خۆشەویستی ویەکگرتوویی لە نێوان خەڵکی ولابردنی ناکۆکی ودەنگبڕینەکان. بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هۆی ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەریان، لقێکی تەڕی خورمای بڕی، وکردیە دوو پارچەوە، ولای هەر قەبرێک دانەیەکی کرد بە زەویدا، وپرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم کردەوە سەیرە، فەرمووی: لەوەیە خوای گەورەیە ئازاریان لە سەر کەم بکاتەوە بە هۆی شەفاعەتی من، هەتا ئەم دوو لقە تەڕە وشک نەبنەوە، وئەمەش تایبەتە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ونابێت کەسی تر لە دوای ئەو ئەم کردەوەیە بکات بە ناشتنی دار وهاوشێوەکانی؛ چونکە هاوەڵان کردەوەی وایان نەکردووە ئەگەر سونەت بووایە دەیانکرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر